نوێترین

recent

22/11/2014

بریندارێكی تەقینەوەكەی بەردەم پارێزگای هەولێر شەهید بوو

ووڵات نێت |


دوای تێپەڕبوونی چەند رۆژێك بەسەر تەقینەوە خۆكوژییەكەی بەردەم پارێزگای هەولێردا، ئەمڕۆ یەكێك لەبریندارەكانی ئەو تەقینەوەیە گیانی لەدەستدا.
د.رێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ 2014/11/22 دوای چەند رۆژێك مانەوەی لەنەخۆشخانە، یەكێك لەبریندارەكانیتەقینەوەكەی بەردەم پارێزگای هەولێر بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.
رۆژی 19ی ئەم مانگە لەبەردەم بینای پارێزگای هەولێر، خۆكوژێك بەئۆتۆمبێلیكی بۆمبڕێژكراوەوە لەنزیك سەعات 12ی نیوەڕۆدا خۆی تەقاندەوەو بەپێی راگەیەنراوی حكومەتی هەرێمیش كە دوای تەقینەوە بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو كردەوە تیرۆرستیەوە چوار كەس شەهید بوون و 29ی تریش برینداربوون كە برینی چەند كەسێكیان سەخت بووە.
رۆژی دوای تەقینەوەكەش، گروپی تیرۆرستی داعش لە بەیاننامەیەكدا وێڕای ئەوەی بەرپرسیارێتی خۆی لەو كردەوە تیرۆرستیە راگەیاند، ئەوەشی بڵاوكردەوە كە ئەو كردەوە تیرۆرستیە لەلایەن تیرۆرستێكی خۆكوژەوە بەناوی (عەبدولڕەحمان كوردی) ئەنجامدراوە كە سەر بەناو ویلایەتی كەركوكی داعشە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085