

ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) به‌هۆی روداوێكی هاتوچۆوه له‌سه‌ر رێگای كه‌لار رزگاری 9 كه‌س بوونه قوربانی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیانیش رایگه‌یاند له‌مساڵدا 39 كه‌س به‌روداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان كارزان مه‌جید رایگەیاند "كاتژمێر 2:30 پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) له‌رێگه‌ی نێوان قه‌زای كه‌لار ناحیه‌ی رزگاری دوو ئۆتۆمبیل له‌جۆره‌كانی مازداو هایۆندا ئه‌له‌نترا 9 شه‌رنشینیان تێدا بووه‌و پێكیانداداوه 9 كه‌س له‌سه‌ر نشینه‌كان بوونه‌ته قوربانی".
به‌وته‌ی به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاوچۆی گه‌رمیان له‌كاتی هێڵكاریدا ده‌ركه‌وتووه كه ئۆتۆملبیلی مازداكه به‌بێ ئاگای پێچی كردۆته‌وه‌و هایۆنداكه لێیداوه، ده‌ستبه‌جێ شۆفێری مازداكه‌و مندالێك گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و سێ سه‌رنشینی نێو مازداكه‌و چوار سه‌رنشینی هایۆنداكه برینداربوون.
ببه‌پێی ئاماره‌كانی راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان روداوه‌كانی هاتوچۆ له‌سنوری گه‌رمیان له‌مساڵدا 2014 گه‌یشتۆته نزیكه‌ی 300 روداو، كۆی قوربانیانیش كه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌م دوو كه‌سه‌ی ئه‌مڕۆوه گه‌یشتووه‌ته 39 كه‌س، له‌كاتێكدا له‌ساڵی رابوردوو 2013 مردن به‌هۆكاری روداوی هاتوچۆ 44 كه‌س بووه.