نوێترین

recent

14/09/2014

کاسیاس ناره‌زایی هانده‌رانی قبوڵ ده‌کات

ووڵات نێت/
ئیكەر كاسیاسی گۆڵچی یانەی ریال مەدرید نیگەرانی خۆی بە دۆراندنی تیپەكەی بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید راگەیاند و  لۆمەی هاندەرانیش ناکات کە هاواری لێ دەکەن و ناڕەزاییەکەیان قبوڵ دەکات.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکان ، کالسیاس ڕایگەیاند ، هاندەران شكۆی تایبەتی خۆیان هەیە ئەگەر پێویست بكات نارەزایەتی دەرببرن ئەوا لەسەر ئێمە پێویست دەبێت قبوڵی بكەین ، من دەمەوێت بە نیشاندانی ئاستێكی باش وەڵامی خۆم هەبێت.

ئەو گۆڵچییە ئیسپانییە ڕاشیگەیاند ،  تایمی دووەم بۆ ئەوان کارەساتبووە ، بەڵام لە کۆتاییدا ئەنجامەکە بە سودی ئەتلەتیکۆ بوو ، پێویستە ئێمە سود لە هەڵەکانمان وەربگرین.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085