ووڵات نێت/
سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی لە کۆبونەوەدا نەیاتوانی بریارێکی یەکلاکەرەوە بدەن، بۆیە ئەو پرسەیان بۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بەجێھێشت .
لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکی فراکسیۆنی گۆران رەزامەند نەبوو لەسەر ھێشتنەوەی کۆبونەوەکان بەکراوەیو فراکسیۆنی سەوزیش ئامادە نەبوو واژۆ لەسەر دواخستنی کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بکات و سەرۆکی لیستی خزمەتیش رایدەگەینێت، گۆران و یەکێتی نەخۆیان پاڵێوراویان ھەیە نە قبوڵیشیانە فراکسیۆنی تر پاڵێوراوی ھەبێت و ئێمەش وەک لیستی خزمەت دەنگ بە کاندیدێکی تەوافوقی ئەو دوو لایەنە دەدەین .
پاش دەستپێکردنی کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بە زۆرینەی دەنگ بانگھێشتی نوێنەری رێخراوەکانی مەدەنی بۆ ناو کۆبونەوەکە کرا، رێکخراوەکان دووپاتیدەکەنەوە دەبێت ئەمرۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ئەنجومەن و جێگرەکەی یەکلایبکرێتەوە، لەبەرامبەر درێژکردنەوەی وادەکەش نارەزای دەردەبرن .
پاشان سەرۆکی کاتی ئەنجومەن داوای لە فراکسیۆنەکان کرد کە کاندیدی خۆیان بۆ سەرۆکی ئەنجومەن پێشکەش بکەن، بەڵام ھیچ فراکسیۆنێک کاندیدی نەبوو و لیستی خزمەتیش بایکۆتی دانیشتنەکەی کرد و داوایکرد کە دەبێت ئەمرۆ ئەو پرسە یەکلا بکرێتەوە و نابیـَ گۆران و یەکێتی بەم شێوەیە بەردەوام بن.
بە پێی زانیاریەکان فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ھەوڵی ئەوەدان جارێکی تر پرسی یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ئەنجومەن دوا بخەن، ھەر بە پێی ئەو زانیاریانە ھەوڵێک ھەیە بۆ ئەوەی کەسێک لە نێوان بزووتنەوەی گۆران و یەکێتیدا بۆ ئەو پرسە بە شێوەیەکی کاتی بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی دیاریبکرێت .