

ووڵات نێت/
( ٦٠) تیرۆرست دە کوژرێت کە لە ناویاندا، ژمارەیەک ئەمیری داعش ھەیە
بەرپرسێکی پارتیش دەڵێت:" ئەمڕۆ چەکدارانی داعش دەستیان کردووە بەداخستنی دەرگای ژمارەیەک لەمزگەوتەکانی شاری موسڵ، چەند مامۆستایەکی ئاینیشیان دەست بەسەر کردووە.
سەعید مەموزینی لێپرسراوی راگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، چەکدارانی داعش لەناوشاری موسڵ دەرگای ژمارەیەک لەمزگەوتەکانیان داخستووە، چەند مامۆستایەکی ئاینیشیان دەستبەسەرکردووە، چونکە ئەو مامۆستایانە ویستویانە لەڕێگەی بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە فەتوای شەھیدکردنی پێشمەرگە حەڵاڵ بکەن".
وتیشی" بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق بۆردومانی قەزای تەلەعفەریان کردوە، لەئەنجامدا زیاتر لە( ٦٠) تیرۆرستیان کوشتووە، لەناو کوژراوەکانیشدا ژمارەیەک ئەمیری داعش ھەبوون و بەر بۆردومانەکە کەوتوون، لەوانەش ئەبوھەمزە چیچانی، ئەبو نەسیری لیبی و ئەبوعەزم قەحتانی سعودییە، جگە لەو کوژراوانەش بەھۆی بۆردومانەکانەوە زیانێکی زۆر بەر مۆڵگەکانی داعش گەیەنراوە (٢٥) ھامەریشیان تێکشکاندووە".