ووڵات نێت/
دوو زریانی خۆر به‌ره‌و زه‌وی به‌ڕێوه‌ن‌و به وته‌ی شاره‌زایانیش: شه‌پۆله‌كان مه‌ترسییان بۆسه‌ر مرۆڤ نییه، به‌ڵام كێشه بۆ شه‌پۆله‌كانی ڕادیۆ و جی پی ئێس دروست ده‌كه‌ن.
ئاژانسی بۆشایگه‌ری نیشتمانیی ئه‌مریكا (ناسا) ئاشكرای كرد: دوای ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له ناو خۆردا ڕوویاندا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت 2 زریانی مۆگناتیسیی له خۆره‌وه به ئاراسته‌ی زه‌وی، دروست ببن‌و له رێڕه‌وی خۆیاندا به‌ره‌و زه‌وی، كاریگه‌ریی له سه‌ر یه‌كتری داده‌نێن.
له‌و باره‌یه‌وه، ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی، له زاری به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی پێشبینیی كه‌شوهه‌واری ئه‌مریكاوه ئاشكرای كرد: یه‌كه‌م زریان، ڕۆژی چوارشه‌ممه له ناوچه‌یه‌كی مۆگناتیسیی‌و نائارام له سه‌ر ئاستی خۆر، ڕووده‌دات‌و دوه‌م زریانیش رۆژی پێنجشه‌ممه ڕووده‌دات‌و رۆژی هه‌ینی ده‌گاته زه‌وی.
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ده‌ره‌نجامی مه‌ترسیدارو كۆنترۆڵ نه‌كراویان لێ ناكرێت، ته‌نها هه‌ندێك گرفت له شه‌پۆله‌كانی رادیۆ‌و گه‌یه‌نه‌ری جی پی ئێسدا دروست ده‌كه‌ن، هاوكات كۆمه‌ڵێك دیمه‌نی زۆر جوان‌و سه‌رنجڕاكێش له جه‌مسه‌ری باكوور دروست ده‌كه‌ن.