سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی فه‌رمانبه‌را پێش هاتنی جه‌ژنی قوربان زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
چێنه‌ر خه‌فاف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی و دارایی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به ڕۆژنامه‌ی باسی ڕاگه‌یاندووه "رۆژی 29ی ئه‌یلول كۆتایی دێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموز و، هه‌وڵ ده‌ده‌ین مووچه‌یه‌كی تر دابه‌ش بكه‌ین."
خه‌فاف ئاماژه‌یبه‌وه‌شكردووه "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه كه‌م ده‌مێنێت بۆ جه‌ژن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ر، مووچه‌یه‌كی تر دابه‌ش بكه‌ین، ئه‌گه‌ر پاره له به‌غداوه بێت شه‌ویش بێت مووچه دابه‌ش ده‌كه‌ین"
به‌پێی زانیاریه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌گه‌ڵ وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان، كه رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رپه‌رشتی كردبوو، هه‌ردوولا به‌ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم رێكه‌وتوون و بڕیاره له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا كه رۆژی سێشه‌مه ده‌كرێت بڕیار له‌سه‌ر ناردنی سولفه‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان بدرێت.
چێنه‌ر خه‌فاف ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه "ناردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غدا هۆكارێك ده‌بێت بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شت پێش جه‌ژن"
هه‌روه‌ك ده‌شڵێت "هه‌موو هه‌وڵێك خراوه‌ته‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌یه‌كی تر بده‌ین و دڵی فه‌رمانبه‌ران خۆش بكه‌ین تا پێداویستیه‌كانی جه‌ژن دابین بكه‌ن"
سه‌باره‌ت به گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ناردنی به‌شه بودجه و مووچه‌ی كوردستان، خه‌فاف ڕایگه‌یاندووه "به‌رپرسانی عیراقی ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه بۆ ناردنی سلفه‌ی مانگێك، به‌ڵام ئێمه چاوه‌ڕوانی كردارین، ئه‌وانیش خۆراگری خه‌ڵكی كوردستانیان بۆ روونبوه‌ته‌وه بۆیه ناچارن بودجه بنێرنه‌وه"
مانگانه وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران پێویسی به 850 ملیار دینار هه‌یه.
سه‌باره‌ت به كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب، رێباز محه‌مه‌د، وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان به هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ڕاگه‌یاندووه "هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین به‌ر له جه‌ژن مووچه‌ی مانگی هه‌شت بده‌ین، به‌لاَم ئه‌وه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر هه‌بوونی داهات و پاره‌ی پێویست، به تایبه‌ت ناردنی سلفه‌یه‌ك له له‌لایه‌ن به‌غداوه".
رێباز محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مووچه‌ی مانگی ئاب له زوترین كات دابه‌ش بكه‌ن.