نوێترین

recent

24/09/2014

رۆژنامەنووسێك: پارتی دەستی چەوری شكستەكانی و ئاشبەتاڵەكەی شەنگال بەخەڵكی تر دەسوێ

ووڵات نێت |

رۆژنامەنووس ژیار محەمەد، یەكێك لەرۆژنامەنووسانی گۆڤاری لڤین، لە نوسنێكدا كە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە دەڵێت: ئەوەی ئەمڕۆ میدیا سێبەرەكانی پارتی بەتایبەت(ڕوودا،باس)دەیكەین جگە لەگاڵتەكردن بەعەقڵی خەڵك و خۆ بەدرۆخستنەوە هیچی تر نیە.
ژیار دەنوسێت: دوای شكستی گەورەی پارتی لەناوخۆی وڵات كەنەیتوانی بەفرۆشتنی نەوت موچەی سێ‌ لەتە پارێزگا دابین بكات و موچەی خەڵكیشی لەبەغداوە پێبڕی وەدواتر خیانەتە گەورەكەی شەنگال و نزیكبونەوەی داگیركردنی هەولێر لەلایەن داعشەوە"گەر ئەمریكا "نەبووایە..
ئێستا دێت لەڕێگای ڕاگەیاندنەكانیانەوەدەیانەوێت دەستی چەور و شكستیان بسون بەسەری دوو سەركردە!!
دەقی نوسینەكە:
دیسانەوە یاریكردن بەعەقڵی خەڵك
دیسانەوە یاریكردن بەعەقڵی خەڵك
نامەوێت بەرگری لەهیچ كەس بكەم بەڵام كورد دەڵێت باقسەیەك بۆ دز بكەین..
ئەوەی ئەمڕۆ میدیا سێبەرەكانی پارتی بەتایبەت(ڕوودا،باس)دەیكەین جگە لەگاڵتەكردن بەعەقڵی خەڵك و خۆ بەدرۆخستنەوە هیچی تر نیە.
ڕووداو لەیەكەم لەحزەی دامەزراندنیەوە دژایەتی پەكەكە+پەیەدە+گۆڕان+یەكێتی+ئیسلامیەكان+سلێمانی كردووە.
(باس)كە سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانە و ڕاستەوخۆ لەلایەن مەسرور بارزانی كوڕە گەورەی مەسعود بارزانیەوە دامەزراوە و هاوكاری دەكرێت، ڕۆژ نیە دوو هەواڵ لەسەر ناردنی موچە و بودجە كە هەواڵی دووەمیان هەر لەڕۆژەكە خۆی هەواڵی یەكەمی خۆی بەدرۆ خستۆتەوە!
پارتی بەكەڵەگایی نەوتی فرۆشت و دەیوت نەپارە دەدەم نەبەقسەی كەس دەكەم دەبێت بەغدا ..ئاخر خۆشمان ئەوە قبوڵ دەكەین بڵێین پارەی خۆم بۆخۆم و پارەی تۆش دەخۆم..!!
ئێستا پارتی لەدوولاوە لوتی ڕەشبوو توشی ئاشبەتاڵی گەورەبوو یەكەم لەوەی توركیا دای بەشوو نەوتی پێفرۆشت و لەبەغداشی كرد!
دووەم:یارمەتی داعشی دا بۆ ئەوەی بگاتە بەغداد و كەركوك بەهاوكاری توركیا بەڵام توركیا جارێكی تر دایەوە بەشوو داعشی نارد گەر ئەمریكا نەبووایە لەسەری ڕەش دەگیرسانەوە!
ئەم شكستە گەورەیەی پارتی لەناوخۆی وڵات كەنەیتوانی بەفرۆشتنی نەوت موچەی سێ‌ لەتە پارێزگا دابین بكات و موچەی خەڵكیشی لەبەغداوە پێبڕی وەدواتر خیانەتە گەورەكەی شەنگال و نزیكبونەوەی داگیركردنی هەولێر لەلایەن داعشەوە"گەر ئەمریكا "نەبووایە..
ئێستا هاتووە لەڕێگای ڕاگەیاندنەكانیانەوە دەستی چەور و شكستیان بسون بەسەر دوو سەركردە!!
كاكە دەزانین بەس شتی باشتان لێناوەشێتەوە مەبەستم لەحیزبە دەسەڵاتدارەكانە...بەڵام بەو ڕادەیەش خەڵك بەگێل مەزانن پارتی نەوتی فرۆشت و یارمەتی داعشی دا لەسەر ئەمری توركیا!!
من چاك دەزانم دەتانەوێت بڵێن ئەو دوو سەركردەیە كێیە ..ناوەكانیان ئەو دوو سەركردەیەی یەكێتین كە كەوتونەتە شەڕی شەخسی لەگەڵیان !!
هەموو كێشەی نەناردنی بودجە لەدوو سەركردەدا كۆبكەنەوە كە ئێوە شەڕی شەخسیتان لەگەڵی هەیە!!لەكاتێكدا هەرچی نەهامەتی و ئاشبەتاڵ و ئەنفالی شەنگالبوو ئێوە مەبەستم حیزبەكەتان و ئێوە ڕاگەیاندنە زوڕنا ژەنەكانیانە بەتەنها و تەنها.
.ڕاگەیاندنی سەخیفی تریش دێن ئەو هەواڵەی كە لەگیرفانی خۆتان دەرتان هێناوە لەئێوەی وەردەگرێت ئاخر هەی ڕاگەیاندنی گەمژە پارتی شەڕی شەخسی دەكات و دەیەوێت شكست و ڕسوایی خۆی بەم هەواڵانەی دروستكراوی دەزگا سیخوڕ و مرۆڤ كوژەكەی بشارێتەوە و بسڕێت ئێوە چی؟!!؟؟؟؟؟؟؟!!!!!!!!!!!!!
لە بەرامبەردا لەدڵسۆزیشتان نیە وا بەشان و باڵی بەرهەم ساڵحدا هەڵدەدەن..چونكە دەزانن كاك بەرهەم كەسێكی تێگەیشتوو تەكنۆكراتە و جگە لەخەڵكی یەكێتی لەدەرەوەی یەكێتیش خەڵك ڕاایان لەسەر كاك بەرهەم باشە،دەتانەوێت بەو وەسف و موجاملە سەخیفانەتان لەبەرچاوی خەڵكی بخەن گومانم هەیە پێتان بكرێت و وەگومانیشم هەیە هەموو پارتی كەسێكی وەك بەرهەم ساڵحی تێدابێت..
بەڵام لەیەك شت هەرگیز گومانم نەبووە لەوەی تا ئێوە مەبەستم حیزب و سەرۆكەكتانە مابێتن كورد هەرگیز خۆشی بەخۆیەوە نابینی و چونكە هەر ڕۆژەی نۆكەری بۆ وڵاتێكی دوژمنی كورد دەكەن و ئامادەن خوێنی میلەەت هەمووی بكەنە كاسەوە لەپێناو كورسی سەرۆكتاندا!!
ئەوەتا دوو سەركردەی خۆتان لەبەغداد شەڕ لەسەر كورسی دەكەن و بەهۆی دەسبەكارنەبونیانەوە موچەی خەڵك نانیێردرێت لەبەغداد ئەی بۆ باسی ئەمە ناكەن؟؟
تێبینی:باس و ڕووداو زادەی ناكۆكی نێوان دوو باڵە سەرەكیە ناكۆكەكەی ناوپارتیە كە بریتین لەباڵی نێچیرڤان ڕووداوی دامەزراند،وە مەسرور بارزانی كوڕی مەسعود بارزانی..زۆر جار لەڕێگەی ئەو دەزگایانەوە شەڕی یەكتریان كردووە كە یەكێكە لە ئامانجەكانی دامەزراندنی ئەو دوو دەزگایە!!
Picsart-24-02-23-21-31-09-085