نوێترین

recent

24/09/2014

ئه‌مرۆ له‌مێژوودا 24ی ئه‌یلول


24/9

0015 / لەدایك بوونی (فیتلیۆس) ئیمپراتۆری هەشتەمی (رۆمانی).
0622 / گەیشتنی پێغەمبەری سەردارو (ئەبوبەكری سدیق) بۆ شاری (مەددینە) وەك كۆچبەر .
0768 / كۆچی دوایی (بیبین كورت) پاشای (فەرەنگە).
0852 / (موحەمەدی كوڕی عەبدولرەحمان) لەدوای باوكی (عەبدولرەحمانی كوڕی حەكەم) بووە خەلیفەی دەوڵەتی (ئەمەوی) لە (ئەندەلوس).
1171 / خەلیفە (عازید) ی دوا خەلیفەی (فاتمی) لەووڵاتی (میسر) لەسەر دەستی (سەڵاحەددینی ئەیوبی) كۆتایی بەحوكمەكەی هێندرا.
1180 / كۆچی دوایی (مانوێل كۆمنینۆس) ئیمپراتۆری (بێزەنتی)، ئەوەش بووە سەرەتایەك بۆ لێكهەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆریەتەكەی.
1494 / كۆچی دوایی (ئەنگلۆ بۆلیزیانۆ) شانۆنامەنووس و شاعیری (ئیتاڵی).
1501 /لەدایك بوونی (جیرۆلامۆ كاردانۆ) پزیشك و بیركاریزانی (ئیتاڵی).
1541 / كۆچی دوایی (پاراسلسۆس) پزیشكی بەناوبانگی (ئەڵمانی – سویسری).
1583 / لەدایك بوونی (ئالبێرشت فۆن ڤالنشتاین) سیاسەتمەداری (چیكی).
1664 / (هۆڵەندا) شاری (نیوئەمستردام) ی لە (ئەمریكا) رادەستی (بەریتانیا) كرد.
1688 / هێزی ئیمپراتۆریەتی گەورەی (رۆمانی) پەلاماری شاری (نیش) ی لە (بەلقان) دا كەلەژێر دەسەڵاتی (عوسمانی) یەكاندا بوو، داگیری كرد.
1706 / (سوید) لە حوكمی (پۆڵەندا) ڕزگاری بوو.
1707 / كۆچی دوایی (ڤینچنزۆ دا فیلیكایا) شاعیری (ئیتاڵی).
1717 / لەدایك بوونی (هۆراس والپۆل) سیاسەتمەدارو ئەدیبی (ئینگلیزی).
1736 / دەوڵەتی (عوسمانی) ڕێككەوتننامەیەكی لەگەڵ (نادر خان) ی گەورە دەسەڵاتداری دەوڵەتی (فارس) لەشاری (تەفلیس) مۆركرد بەمەبەستی دیاریكردنی سنوورەكانی نێوانیان.
1755 / لەدایك بوونی (جۆن مارشال) سیاسەتمەدارو وەزیری دەرەوەی (ئەمریكا).
1789 / بەبڕیارێكی كۆنگرێسی (ئەمریكا) ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دامەزرا.
1817 / والی (كوردستان) (ئەمانوڵا خان) بەخۆیی و (30) هەزار سوار لەڕێوڕەسمی مۆركردنی پەیمانی (گوڵستان) ئامادەبوو.
1824 / هەڵگیرسانی جەنگی (مۆرە) لەنێوان كەشتیگەلی گەورەی (یۆنانی و میسر) ی.
1834 / كۆچی دوایی (پیدرۆی یەكەم) ی ئیمپراتۆری (بەرازیل).
1836 / لەدایك بوونی (پابلۆ ئارۆسمنا ئالبا) سەرۆكی پێنجەمی (پەنەما).
1854 / لەدایك بوونی (فیلیپ پاولیچكە) گەڕیدەی (نەمسا) یی.
1870 / لەسەردەمی وەزارەتی (عەلی موبارەك) خانەی كتێب لە (میسر) بەڕووی هاوڵاتیاندا كرایەوە.
1884 / لەدایك بوونی (هۆگۆ شمایسەر) نەخشەكێشی چەكی (ئەڵمانیا).
1884 / لەدایك بوونی (عیسمەت ئینینۆ) سیاستمەدارو سەرۆكی (توركیا).
1886 / لەدایك بوونی (رۆبێرتۆ ماریا ئۆرتیز) سەرۆكی (ئەرجەنتین) ی.
1895 / سەرەتای نەهامەتیەكانی (ئێرلەندا) بەهۆی ئەو گرانی و برسیەتیەی تووشی هاوڵاتیای بوو، كە تیایدا بووە هۆی مردنی یەك ملیۆن هاوڵاتی و دەربەدەربوونی (1.5) ملیۆنی تر.
1895 / لەدایك بوونی (ئاندرە كۆرنان) پزیشكی بەناوبانگی (ئەمریكی).
1896 / لەدایك بوونی (فرەنسیس سكۆت فیتزجیرالد) نووسەری (فەرەنسی).
1898 / لەدایك بوونی (هەوارد فلۆری) گەورە پزیشكی (ئوسترالی).
1896 / لەدایك بوونی (فرەنسیس سكۆت فیتزگیرالد) نووسەری (ئەمریكی).
1904 / كۆچی دوایی (نیلس فینس) پزیشكی بەناوبانگی (دانیمارك) ی.
1905 / لەدایك بوونی (سیڤیرۆ ئۆچوا) كیمیازانی (ئیسپانی).
1905 / لەدایك بوونی (هوارد هیۆز) سەرمایەدارو داهێنەری بەرهەم هێنەری فێلم.
1905 / حكومەتی (سوید) ڕەزامەندی لەسەر سەربەخۆیی (نەرویج) پێشاندا.
1911 / لەدایك بوونی (قوستەنتین چێرنیكۆ) سیاسەتمەداری (سۆڤیەت) ی.
1920 / (ئەرمینیا) خۆی لەدەوڵەتی (توركیا) جیاكردەوەو ناكۆكیەكانی نێوانیان پەرەی سەند.
1920 / كۆچی دوایی (پیتەر كارل فابرگیە) دروستكاری كاتژمێری (رووسی – فەرەنسی).
1921 / كۆچی دوایی (مەلا رەسولی كوڕی مەلا مەحمودی بێ تووش) ناسراو بە (مەنفی) شاعیری (كورد).
1922 / لەدایك بوونی (موحەمەد تەها) گۆرانی بێژی (میسر) ی.
1923 / لەدایك بوونی (دورەیە ئەحمەد) ئەكتەری سینەمایی (میسر) ی.
1925 / دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندی لە (بەغدا) هێزێكی (250) كەسی لەپۆلیس پێكهێنا بۆ دامركاندنەوەی جموجۆڵی (كورد) بۆ گەڕانەوەی (شێخ مەحمود).
1937 / هەڵگیرسانی جەنگی دووەمی نێوان (چین و ژاپۆن).
1944 / لەكۆتاییەكانی جەنگی جیهانی دووەم هێزەكانی سوری سۆڤیەت هەردوو ووڵاتی (چیكسۆلۆڤاكیاو مەجەر) یان داگیركرد.
1945 / كۆچی دوایی (هانز گایگەر) فیزیازانی (ئەڵمانی).
1947 / لەدایك بوونی (موحەمەد وەفیق) ئەكتەری سینەمایی (میسر) ی.
1948 / كۆبوونەوەی نوێنەرانی ووڵاتە داگیركراوە (ئەفریقی) یەكان لەلایەن (بەریتانیا) وە لە شاری (لەندەن).
1948 / دامەزراندنی كۆمپانیای (هۆندا) بۆ ئۆتۆمبێل.
1951 / (یەكێتی سۆڤیەت) سێیەم بۆمبی ناوكۆی خۆی تاقیكردەوە.
1951 / لەدایك بوونی (بیدرۆ مۆدۆبار) نووسەری (ئیسپانی).
1954 / لەدایك بوونی (ماركۆ تاردیللی) یاریزانی تۆپی پێی ئیتاڵی.
1957 / یاریگای (كامپ نۆ) لەشاری (بەرشلۆنە) كرایەوە.
1959 / لەدایك بوونی (ئیمان تۆخی) ئەكتەری سینەمایی (میسر) ی.
1961 / كۆچی دوایی (ساڵح عەبدولحەی) گۆرانی بێژی بەناوبانگی (میسر) ی.
1963 / ئەنجوومەنی نوێنەرانی (ئەمریكا) ڕەزامەندی لەسەر ڕێككەوتنامەی نێوان ووڵاتەكەیی و (بەریتانیاو یەكێتی سۆڤیەت) بۆ دانانی سنوورێك بۆ چاڵاكی بەرنامە ناوكییەكان.
1963 / هەردوو (ئەڵمانیا) ڕێككەوتن لەسەر كردنەوەی دیواری نێوانیان لەساڵێك چوار جار، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان سەردانی نزیكەكانی خۆیان بكەن.
1966 / (جولەكە) كان دەستیان كرد بەلێدانی تونێلێكی نوێ لە ژێر مزگەوتی (ئەقسا).
1968 / ڕژێمی (بەعس) بەرەسمی دانی نا بە جەژنی نەورۆز لە (كوردستانی باشوور).
1968 / لەدایك بوونی (رۆجینا) ئەكتەری سینەمایی (میسر) ی.
1970 / حكومەتی (لوبنان) مۆڵەتی ڕەسمی كاركردنیدا بە (پ.د.ك) ی (لوبنان).
1970 / دەست لەكاركێشانەوەی (موحەمەد داود) لەدوای وەرگرتنی پۆستەكەی بەماوەی (8) ڕۆژ.
1973 / (گینیای پورتوگالی) سەربەخۆیی بەدەستهێناو ناوی خۆیشی نا (گینیا بیساو).
1974 / (هاشم ئاكرەیی) لەلایەن ڕژێمی (عێراق) ەوە كرایە بەڕێوەبەری ناوچەی ئۆتۆنۆمی (كوردستان).
1975 / كۆچی دوایی (عاسی) شاعیری (كورد).
1978 / لەدایك بوونی (مەیاس داود) نەخشەكێشی كۆمپیتەری هەڵگیراو.
1986 / جەژنی نەرۆز كرایە پشووی ڕەسمی.
1993 / تاوانێكی گەورەی (سرب) ەكان بەرامبەر بە (موسڵمانەكان) ئاشكرابوو.
1996 / هەریەكە لە ووڵاتەكانی (ئەمریكا، ڕووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا، چین) ڕێككەوتن لەسەر پەیماننامەی ڕاگرتنی بەرنامەی ناوكی.
1997 / كۆچی دوایی (موحەمەد سەلـمان) ئەكتەری سینەمایی (لوبنان) ی.
2001 / (جۆرج بۆش) ی سەرۆكی (ئەمریكا) پارەی بلۆك كراوی (پەكەكە) ی لە بانكە نێودەوڵەتییەكاندا بلۆك كرد.
2003 / كۆچی دوایی (ئێدوارد سەعید) ی نووسەرو رەخنەگری (ئەمریكی) بەڕەچەڵەك (فەڵەستین) ی.
2004 / كۆچی دوایی (فرانسواز ساجان) نووسەری (فەرەنسی).
2007 / كۆچی دوایی (حەیدەر عەبدولشافی) سیاسەتمەداری (فەڵەستین) ی.
2010 / كۆچی دوایی (گینادی یانایڤ) سیاسەتمەداری (رووسی).
Picsart-24-02-23-21-31-09-085