

یهكێتی نیشتمانی كوردستان لهسهر پرسی پارێزگاری سلێمانی پێشنیازی نوێی ههیه و، دهڵێت "به مهرج پارێزگار دهدهینه بزوتنهوهی گۆڕان" .
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان ڕایگهیاندووه "ئامادەین بەمەرجی گۆڕینی كاندیدەكەیان پۆستی پارێزگاری سلێمانی بۆ دوو ساڵی یەكەم بداتە بزووتنەوەی گۆڕان"
ئەو سەرچاوە بەرپرسەی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كە نەیویستووه ناوی بڵاوبكرێتەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵی ڕاگەیاندووه "هەوڵێك هەیە بۆ ڕێكکەوتنی ئێمە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر پرسی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و كۆتایی هێنان بەو دۆخەی لە شارەكەدا بەو هۆیەوە هاتۆتە كایەوە"
سهرچاوهكهی یهكێتی ئاشكراشیدهكات "بۆ دەرچوون لەو قەیرانە و ڕزگاركردنی شارەكە لە كێشەكان، یەكێتی ڕازییە بە دابەشكردنی پۆستی پارێزگار دوو ساڵ بە دوو ساڵ لەگەڵ گۆڕان و پێشكەشكردنی دوو ساڵی یەكەم بەو حزبە بەو مەرجەی كاندیدی گۆڕان بۆ پۆستی پارێزگار"هەڤاڵ ئەبوبەكر"بە كەسێكی تر بگۆڕدرێت"
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان و كاندیدی ئەو حزبە بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی لهبهرامبهر ئهو پێشنیازهی یهكێتی به ههمان سهرچاوهی ڕاگهیاندووه "ئاگاداری هیچ جۆرە ڕێكەوتنێكی نێوان گۆڕان و یەكێتی لەسەر بابەتێكی لەو شێوە نیم"
ئەو ئاماژەی كردووه "بەپێی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاكان دانانی كەسێك لە دەرەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ پۆستی پارێزگار ڕێگەپێدراو نییە و پێویستە لەناو ئەنجومەنەكەدا بێت"
لەلای خۆشیەوە مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان ئەمشەو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ عەمار حەكیم سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە بارەی پێكهێنانی ئیدارەی خۆجێی سلێمانی و ناكۆكییەكانیان لەگەڵ گۆڕان لەسەر پۆستی پارێزگار ڕایگهیاند "گفتوگۆی ئێمە لەگەڵ گۆڕان و لایەنەكانی تریش هەیەو ڕازین بەچارەسەرێكی مام ناوەندی، بەڵام بەمەرج دانان ڕازی نابین"
پێشتریش لیستی خزمەتی كۆمەڵ و یەكگرتوو پێشنیاری دابەشكردنی ئەو پۆستەیان لەنێوان گۆڕان و یەكێتی دوو ساڵ بە دوو ساڵ كردبوو، بەڵام كێشەی سەرەكی هەردوولایەنەكە داواكاری وەرگرتنی دوو ساڵی یەكەم بوو، بەو هۆیەوە نەگەیشتنە ڕێكەوتن .