نوێترین

recent

24/09/2014

بەبەڵگەوە بزانن کێ هۆکاری بڕینی مووچەی فەرمانبەران بووە

ووڵات نێت |

بەپێی بەڵگەنامەیەك یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی برینی موچەی فەرمانبەران‌و بودجەی هەرێمی كوردستان، دوو بەرپرسی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان بووە لە بەغدا.
بەپێی بەڵگەنامەكە رۆژ نوری شاوەیس، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق‌و، هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عیراق، ئیمزایان لەسەر رەشنووسی یەكەمی پرۆژەی یاسای بودجەی عیراق بۆ ساڵی 2014 كردووەو كە بەپێی رەشنوسەكە دەبێت هەرێمی كوردستان رۆژانە 4000 هەزار بەرمیل نەوت رەوانە بكات‌و پارەكەشی بچێتە حساب بانكی عیراق لە ئەمریكاو  لەسەر ئەو بنەمایەش حكومەت پرۆژە یاسای بودجەی 2014 ی داناوە.
بەڵام دواتر وەفدی كوردی لە دانوساندنەكانیاندا لەو ئیمزایە پەشیمان دەبنەوەو، رایدەگەیەنن:  هەرێمی لە توانایدا نییە ئەو بڕە بنێرێت،  بەمەش ناكۆكی دەكەوێتە نێوان حكومەتی هەرێم‌و بەغداو بەغدا كورد بە زیاندان لە بودجەی عیراق تاوانبار دەكات‌و سەرنجام هەردوولا لەسەر پرۆژە بودجەكە رێكناكەون‌و حكومەتی عیراقیش لەبەرامبەر رەوانەكردن‌و فرۆشتنی نەوتی هەرێم بەشێوەیەكی سەربەخۆ سزای هەرێم دەدات‌و بودجەكەی دەبرێت.
ب١
Picsart-24-02-23-21-31-09-085