به‌هۆكارێكی نادیار ئاگر له‌كۆگای به‌ڵێنده‌ری پرۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی شه‌قامی سه‌ره‌كی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ده‌كه‌وێته‌وه و به‌وهۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری بۆری له‌ناو كۆگاكه ده‌سوتێن كه به (350) ملیۆن دیناری عێراقی ده‌خه‌مڵێنرێت.
موحسین ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای رووناكی كه جێبه‌جێكاری پرۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی شه‌قامی سه‌ره‌كی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌رانه به‌خه‌ندانی راگه‌یاند: به‌هۆكارێكی نادیار ئاگر له‌ناو كۆگایه‌كه‌م كه‌وته‌وه كه بۆری پرۆژه‌كه‌م تێدا هه‌ڵگرتبوون و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی بنكه‌ی ئاگر كوژێنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئیداره‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران و بنكه‌ی ئاگر كوژێنه‌وه‌ی ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، به‌لاَم به‌هۆی گه‌وره‌یی ئاگره‌كه ته‌واوی بۆرییه‌كانم سوتا كه به به‌های (350) ملیۆن دیناری عێراقی بوون.
موحسین ئه‌حمه‌د وتیشی: ئه‌گه‌رچی كێشه‌م له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك نییه و گومانیشم له‌كه‌س نییه، به‌ڵام گومانم هه‌یه كه رووداوه‌كه به‌به‌رنامه و ده‌ستی ئه‌نقه‌ست كرابێت و سكاڵاشم له‌بنكه‌ی پۆلیسی حاجی ئۆمه‌ران تۆمار كردوه و بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بكه‌ن و هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه و بكه‌ره‌كانی ئاشكرابكرێن.
ئه‌و به‌ڵێنده‌ره داواشیكرد كه حكومه‌تی هه‌رێم قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه نه‌وه‌ستێنێت.
كامه‌ران ئه‌حمه‌د لێپرسراوی بنكه‌ی ئاگر كوژێنه‌وه‌ی حاجی ئۆمه‌ران رایگه‌یاند: رووداوی سوتانی بۆریه‌كانی پرۆژه‌ی ئاوه‌رۆی شه‌قامی سه‌ره‌كی مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران گوماناویه و به‌ڵێنده‌ره‌كه‌ش سكالاَی تۆمار كردوه و لیژنه‌شمان پێكهێناوه بۆ خه‌مڵاندنی زیانه‌كان كه به (350) ملیۆن دیناری عێراقی ده‌خه‌مڵێندرێت.
وتیشی: ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆی كارمه‌ندانی ئاگر كوژێنه‌وه نه‌گیشتبانه شوێنی رووداوه‌كه ئه‌وه ئاگره‌كه په‌ره‌ی ده‌سه‌ند، چونكه رووداوه‌كه زۆر نزیك بوو له به‌نزینخانه و گۆره‌پانی تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی و چه‌ند گۆره‌پانێكی تری وه‌ستانی ئۆتۆمبێل و بینای كۆمه‌ڵگای ئیداری گومرگ و مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران كه به‌سوتانی ئه‌و شوێنانه‌ش زیانێكی زۆری به‌دوای خۆیدا ده‌هێنا.