
ووڵات نێت/
رێژه‌یه‌كی زۆری كچانی كوردی ئێزدی به‌ده‌ستی داعش رفێنراون، شه‌وی رابردووش سێ كچی رفێنراو خۆیان له ده‌ستی ئه‌و چه‌كدارانه رزگار كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌رپێكراو له چیایی شنگاڵ رایگه‌یاند: دوێنێ شه‌و سێ كچی كوردی ئێزدی له گرتوخانه‌یه‌كی داعش له گوندی "كوچو" هه‌ڵهاتوون و خۆیان له‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگار كردووه و هاتونه‌ته چیای شنگال.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌یشی خسته‌روو، دوو له‌و كچانه ئێستا بڕیاریان داوه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چیای شنگاڵ بمێننه‌وه و شه‌ری چه‌كدارانی داعش بكه‌ن، ئه‌وی دیكه‌ش ڕۆیشتووته‌وه ناو كه‌سوكاری خۆی له كه‌مپێكی رۆژئاوای كوردستان.
به‌وته‌ی كچه هه‌ڵهاتووه‌كان، ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له سنوری قه‌زای شنگاڵ و ده‌وروبه‌ری زور كه‌مه و هه‌ر كاتێك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێرش بكه‌نه‌سه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه، به ئاسانی تێكیان ده‌شكێنن.