

ووڵات نێت/
ژماره‌یه‌ك ده‌رچووی زانكۆ ره‌خنه له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌گرن به‌وه‌ی ده‌یانخه‌نه كێبڕكێوه له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی ماسته‌ر، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته بڕیاریدا كۆنمره‌ی وه‌رگرتنی خوێندنی ماسته‌ر بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابه‌زێنێت بۆ 60 نمره، به‌ڵام وه‌زیری خوێندنی باڵا، ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، كه كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به پاكێجێكی جیاواز داوای كورسی خوێندنیان بۆ كراوه.
د. یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له حكومه‌تی هه‌رێم، له لێدوانێكی تایبه‌ت رایگه‌یاند :"ئه‌و پاكێچه‌ی بۆ خوێندكارانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان راگه‌یه‌نرا بۆ خوێندنی ماسته‌ر، به پاكێجێكی جیا داواكراوه".
ئه‌وه‌شی ته‌ئكیدكرده‌وه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و كورسیانه‌ی بۆكه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دانراوه، په‌یوه‌ندیی به‌وكورسییانه‌ی خوێندنه‌وه نییه كه پێشتر بۆ خوێندكاره‌كانی تر دانراوه.
د. یوسف، وتیشی :" تائێستا دیار نییه ژماره‌ی ئه‌و كورسییانه چه‌نده كه بۆ كه‌س كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دیاریكراوه".
ده‌قی ره‌خنه‌ی خوێندكارانی ده‌رچووی زانكۆ:
بۆ به‌ڕێز / لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان
بابه‌ت / داواكاری
به‌ڕێزان،ئێمه كۆمه‌لێك كه‌سین كه دۆكیۆمێنت و داواكاریمان پێشكه‌شكردووه بۆ خوێندنی ماسته‌ر له زانكۆكانی كوردستان،سه‌ڕه‌رای كه‌می كورسی ته‌رخانكراو بۆ ماسته‌ری به‌شه جیاوازه‌كانی زاكۆ،له‌م چه‌ند رۆژه‌ی كۆتایدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیارێكی ده‌ركرد بۆ كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان كه له‌بریاره‌كه‌دا هاتووه :
أ. به‌خشینی (5) پێنج نمره له كۆنمره‌ی ده‌رچوونی به‌كالۆریۆس به كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان (باوك ، دایك ، هاوسه‌ر، كچ ، كوڕ، برا، خوشك ) بۆ پێشكه‌شكردنی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ری ناوخۆ بۆ ساڵی خوێندنی (2014- 2015).
واته ئه‌وانه‌ی كه كۆنمره‌یان له (60) یان زیاتره ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن ب. مه‌رجه‌كانی پێشكه‌شكردن بۆ ئه‌و خوازیارانه بۆ خوێندنی ماسته‌ر هه‌مان مه‌رجه گشتییه‌كانه به‌پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌رگرتن له خوێندنی باڵا، جگه له مه‌رجی توانستی زمانی ئینگلیزی، كه ئه‌گه‌ر خوازیاره‌كه له خوێندنه‌كه وه‌رگیرا، ده‌بێت له ساڵی یه‌كه‌می خوێندنی ئه‌كادیمی دا ئه‌و مه‌رجه ده‌سته‌به‌ر بكات.
ئه‌م بڕیاره سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه بڕیارێكی گونجاوه‌و هاوكارییه‌كه بۆ كه‌س و كاری سه‌به‌رزی شه‌هیدان و له‌لایه‌ن ئێمه‌وه به‌رز ئه‌نرخێنرێت،به‌ڵام داواكارین كه كورسی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخانبكرێت،بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه پێشبركێوه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه مه‌رجه‌كان ئه‌یانگرێته‌وه‌و كه‌س و كاری شه‌هیدیان نییه،چونكه :
1. ئێمه خۆمان پێمان خۆش نییه بكه‌وینه پێشبڕكێ له‌گه‌ل كه‌س و كاری شه‌هیدان،له‌به‌ر حورموت و رێزمان بۆ شه‌هیدان و كه‌س و كاره سه‌ربه‌رزه‌كانیان ،وه ئه‌گه‌ر ئه‌م داواكارییه‌مان په‌سه‌ند نه‌كرێت، ره‌نگه ماف به‌خۆمان نه‌ده‌ین بچینه ئه‌و پێشبركێیه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان .
2. ژماره‌ی كورسییه‌كان كه‌مه‌و داخوازی كه‌س و كاری شه‌هیدان زۆره ((به‌نمونه به‌س به‌شی كۆمه‌ڵناسی كه (6)كورسی هه‌یه به‌گشتی(18) كه‌س تقدیمی كردووه ،له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌م ئێمه مه‌غدوور ئه‌بین و هه‌م كه‌س و كاری شه‌هیدانیش،چونكه سه‌ره‌رای كه‌می ژماره‌ی كورسییه‌كان هه‌ردوولامان پێشبركێ ده‌كه‌ین له‌سه‌ری.
له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه، داواكارین له‌به‌رێزتان كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، یان ژماره‌ی كورسییه‌كان زیاد بكه‌ن ،یان كورسی تایبه‌ت ته‌رخان بكه‌ن به‌كه‌س و كاری شه‌هیدان بۆ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌كمان مه‌غدوور نه‌بین . له‌گه‌ڵ رێز‌و سوپاسدا.