نوێترین

recent

14/09/2014

ئاسایشی سلێمانی به‌یاننامه‌یه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه‌و 2 تاوانباریشی سزادا


ووڵات نێت/

به‌ مه‌به‌ستی بنه‌بڕكردن و رێگریكردن له‌ هێنان و بازرگانیكردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌، ئه‌مڕۆ 14-9-2014 ئاسایشی سلێمانی سزادانی دوو تاوانباری راگه‌یاند كه‌ له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا توانراوه‌ بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبگیرێت.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانی:
له‌ درێژه‌ی كارو چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، به‌ مه‌به‌ستی بنبڕكردن و رێگرتن له‌ هێنان و بازرگانیكردن به‌ هه‌موو جۆره‌ مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ره‌وه‌، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌ناو شاری سلێمانیداو له‌ چه‌ند چالاكییه‌كی جیاجیاداو به‌ بڕیاری دادوه‌ر به‌پێی مادده‌ی (14)ی مخده‌رات (دوو) كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن، به‌ تاوانی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌رو ئالوده‌بوون پێیه‌وه‌و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا توانرا بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبگیرێت، دواتر له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانییه‌وه‌ سزادران به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌.
1- تاوانبار (ه,م,د)، ره‌گه‌ز كورد، له‌دایكبووی ساڵی 1988، له‌ رۆژی 12/6/2014 ده‌ستگیركراوه‌ له‌ناو شاری سلێمانیدا، سزادراوه‌ به‌ زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگ و غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (150000) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار، به‌ تاوانی ئالوده‌بوون و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، رۆژی سزادان 13/9/2014.
2- تاوانبار (م,ێ,ح)، ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب، له‌دایكبووی ساڵی 1979، له‌ رۆژی 14/6/2014 ده‌ستگیركراوه‌ له‌ناوشاری سلێمانیدا، سزادراوه‌ به‌ زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی (3) مانگ و غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (150000) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار، به‌ تاوانی ئالوده‌بوون و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، رۆژی سزادان 13/9/2014. 

به‌شی ڕاگه‌یاندنی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
Picsart-24-02-23-21-31-09-085