

ووڵات نێت/
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی سوپای عیراق رایده‌كه‌یه‌نێت، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌ناوچه‌ی (ئه‌لێیه‌نیه) ی بێجیه و پلانێكی تۆكمه‌یان داڕشتووه بۆ كۆنترۆڵكردنی پاڵاوگه‌ی بێجی .
عه‌لی قوڕه‌یشی فه‌رمانده‌ی هێزه تایبه‌ته‌كان له‌پارێزگای سڵاحه‌دین به ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاندووه: به‌پێی زانیاریه هه‌واڵگریه‌كانمان چه‌كداره‌كانی داعش پلانێكی نوێیان داڕشتووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات پاڵاوگه‌ی بێجی كۆنترۆڵبكه‌ن .
وتیشی: ئیبراهیم سامه‌ڕایی ناسراو به ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له ناوچه‌ی (ئه‌لێیه‌نیه) یه‌و ده‌یه‌وێت خۆی سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی جێبه‌جێكردنی ئه‌و هێرشه بكات، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و تۆكمه ئاماده‌یی هه‌ر رووبه‌ڕووبونه‌وه‌و په‌لامارێكی چه‌كداره‌كانی داعشن.
قوڕه‌یشی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: له پێشدا شوێنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ئاشكراكرابوو، به‌ڵام نه‌توانراوه بكوژرێت و له‌هێرشی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا رزگاری بووه.