
ووڵات نێت/
مشعان جبوری، كاندید بۆ وه‌رگرتنی كورسیی په‌رله‌مان، رایده‌گه‌یه‌نێت، كه له لایه‌ن وه‌زیری ژینگه‌ی عیراقه‌وه سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه و به‌وهۆیه‌وه‌فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه.
مشعان جبووری، په‌رله‌مانتاری پێشووی عیراق و كاندید بۆ وه‌رگرتنی كورسییه‌كی په‌رله‌مان له شوێنی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی لیسته‌كه‌ی كه پۆستی وه‌زیری ده‌وڵه‌تی له حكومه‌تی عه‌بادی وه‌رگرتووه، رایده‌گه‌یه‌نێت، قوته‌یبه جبووری، وه‌زیری ژینگه‌ی عیراق له دادگای نه‌شر سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كردووه.
تۆمه‌تی ئه‌وه‌ش ده‌داته پاڵ قوته‌یبه جبووری، كه پێشتر و له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا، یه‌كێك بووه له "فیدائیی سه‌دام"، كه هێزێكی تایبه‌تی ئه‌و رژێمه بوو له‌ژێر فه‌رمانی كوڕه‌كه‌ی سه‌دام.
جبووری له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك، ده‌نووسێت: "قوته‌یبه ئیبراهیم توركی، له‌گه‌ڵ تاوانبارانی تاوانی سپایكه‌ر هاوسۆز ده‌بێت و له دژی من سكاڵا تۆمار ده‌كات، به‌و هۆیه‌شه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنم بۆده‌ركراوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانم سوێندی یاسایی له په‌رله‌مان بخۆم".