ووڵآت نێت/
به‌رپرسی ده‌ستگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتیی دیموكراتی كورستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئیستیحقاق و دیاریكردنی پشكه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی به‌شداریی كوردن له كابینه‌ی نوێ‌دا، ره‌تیشیده‌كاته‌وه كێشه له نێو به‌رپرسانی پارتیدا هه‌بێت.
مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی ده‌ستگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتیی دیموكراتی كورستان له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی ره‌سمی حزبه‌كه‌ی وه‌ڵامی هه‌واڵانه‌ی دایه‌وه كه له هه‌ندێ بڵاوكراوه‌ی كوردیدا باس له هه‌بوونی جیاوازی و كێشه له نێوان هه‌ندێ به‌رپرسی پارتیدا ده‌كه‌ن و وتی: "ئه‌م گوته‌گوته‌ی كه هه‌یه، هه‌ندێكی حه‌زی خه‌ڵكێكه و هه‌ندێكیشی، له خۆیانه‌وه قیاسی ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن، ئه‌گینا ئه‌م جۆره باسانه هیچ بنه‌مایه‌كی دروستیان نییه".
مه‌حمود محه‌مه‌د جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه "ئێمه له پارتیی دیموكراتی كوردستان، نه له پێشتر ئه‌م كێشیه‌مان هه‌بووه، نه ئێستایش هه‌مانه، نه له‌مه‌ودوایش ده‌مانبێت".
وتیشی: "ئه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌ری ڕاوه‌ستاوین بۆ به‌شداری له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی فیدڕاڵ، كێشه‌ی دانانی هه‌ڤاڵانمان نییه، كه كامیان كام پۆست وه‌ربگرێت، به‌ڵكه ده‌مانه‌وێ له چوارچێوه‌ی ئیجماعی كوردی و به ڕه‌زامه‌ندیی هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌شدار له پرۆسی سیاسیی كوردستانیدا، پشكی كوردستان له كابینه‌ی نوێ‌دا دیاری بكرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه تائێستاش "موناقه‌شه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه و گوشاری (سه‌رۆك بارزانی) و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی‌یش به هاوكاریی هاوپه‌یمان و دۆستانمانه‌وه، بۆ دابینكردنی ئیستیحقاقی كوردستانه".
روونیشیكرده‌وه كه "ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه، یه‌كه‌م: جه‌ختكردنه‌وه و موتابه‌عه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌رجانه‌ی شاندی هاوبه‌شی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ (عه‌بادی) دیاری‌یان كردبوو و ڕوونبوونه‌وه‌ی ماوه و میكانیزمی جێبه‌جێكردنیان. دووه‌م: ئیستیحقاقی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م كه عێراقی لێ پێك هاتووه، تا سه‌نگی كوردستانی پێوه دیار بێت. سێیه‌میش وه‌ك ئیستیحقاق، ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن كه له 30-4-2014 ئه‌نجام درا".
له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا مه‌حمود محه‌مه‌د رایگه‌یاند "سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆ و پڕوپاگه‌نده‌ی له هه‌ندێ بڵاوكراوه‌ی كوردستاندا بڵاو كراونه‌ته‌وه، كه گوایه به‌رپرسانی پارتی له‌سه‌ر پۆسته‌كان كێشه‌یان هه‌یه، لێره‌دا زۆر به ڕاشكاوی و دڵنیاییه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم كه، ئه‌م گوته‌گوته‌ی كه هه‌یه، هه‌ندێكی حه‌زی خه‌ڵكێكه و هه‌ندێكیشی له خۆیانه‌وه قیاسی ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن، ئه‌گینا هێچ بنه‌مایه‌كی دروستیان نییه".
جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه "ئێمه له پارتیی دیموكراتی كوردستان، نه له پێشتر ئه‌م كێشیه‌مان هه‌بووه، نه ئێستایش هه‌مانه، نه له‌مه‌ودوایش ده‌مانبێت، هه‌ر كات خاڵی یه‌كه‌م، كه حكوومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر پشكی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان ڕێك كه‌وت و، ئه‌وكاته‌ی ئه‌و پشكانه‌ی له كابینه‌ی نوێ‌دا به‌ر پارتی ده‌كه‌ون دیاری كران، پارتیمان ئه‌و هه‌ڤاڵانه كه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تییه‌وه بۆ ئه‌و پۆستانه ته‌كلیف ده‌كرێن ئاشكرا ده‌كات".
به‌رپرسه باڵاكه‌ی پارتی وتیشی: "عاده‌ت و شێوازی كاركردنی پارتیی دیموكراتی كوردستان ئه‌و بووه، كه سه‌رۆك و مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، ته‌كلیفی هه‌ر هه‌ڤاڵێك بۆ هه‌ر پۆست و به‌رپرساره‌تییه‌ك بكه‌ن، ئه‌وا ده‌بێت بڕیار و جێبه‌جێ ده‌كرێت، دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه هیچ بنه‌مایه‌ك بۆ ئه‌و ده‌نگۆ و پڕوپاگه‌ندانه نییه".