

ووڵآت نێت/
بەگوێرەی (تاگێس ئنتسایگەر) سویسری، دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە نوێ نییەو دەگەڕێتەوە بۆ بەھاری ئەمساڵ، بەڵام بەرپرسانی ئەمنی ئەو وڵاتە زانیاری سەرەتاییان لەبارەی تۆمەتبارانەوە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاشکراکردووە.
بەگوێرەی ئەو ڕۆژنامەیە، ھێزە ئەمنیەکان پلانێکی تیرۆریستییان پوچەڵکردۆتەوە، بەڵام ناوو تەمەنی دەستگیرکراوەکانیان ئاشکرانەکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیرۆرستان جگە لەپلانە تێکدەرانەکانیان ماوەیەکی زۆرە یارمەتی لۆجستی و داراییان پێشکەش بەگروپی تیرۆریستی داعش کردووە لەڕێگەی ناردنی زیاتر لە ٤٠ ھاوڵاتی ئەو وڵاتە بۆ سوریاو عیراق، ھاوکات ٣ ھاوڵاتیە عیراقیەکە بەنیازبوون تەقەمەنی و گازی کوشندە بەکاربێنن، لەھەمانکاتدا لەپەیوەندیدابوون بۆ کڕینی تەقەمەنی و ھێنانی بۆ ناو سویسرا بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ھێزە ئەمنیەکانی ئەو وڵاتە ناوی دەستگیرکراوەکانی ئاشکرانەکردوە تەنھا ئەوەندەی ئەوەندەی نوسیوە، کەکاتی دەستگیرکردنی ئەو ٣ عیراقیە دەگەڕێتەوە بۆ بەھاری ئەمساڵ.
ھۆکاری ئاشکرانەکردنی زانیاریەکانیشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، لەئێستادا دەزگاکانی ئەو وڵاتە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەگەڵ دەستگیرکراوەکاندا.