

ووڵآت نێت/
ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق هه‌وڵی دزییه‌كی گه‌وره بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زیاتر له سێ ملیار دینار له بانكی رافیده‌ین ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زیاتر له سێ ملیار دینار له بانكی رافیده‌ین له‌ڕێی ساخته‌كردنی خیتاب زه‌مانی یه‌كێك له بانكه حكومییه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه راگیرا".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "به پشتبه‌ستن به بڕیارێكی دادگا و به هاوكاری و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی پشكنه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی دارایی و به سه‌رپه‌رشتی لایه‌نه‌كانی جێبه‌جێكاری یاسا، له‌لایه‌ن تیمێكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌وه توانراوه له كاتی هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه كه‌سه‌كه رابگیرێت".
ده‌سته‌ی نه‌زاهه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه تۆمه‌تباره‌كه ویستوویه‌تی نووسراوێكی ساخته به‌كاربهێنێت بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پاره‌كه‌دا كه پێكهاتووه له سێ ملیار و 464 ملیۆن و 618 هه‌زار دینار.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه‌نیوز