
17/9
---- / ڕۆژی دەستوور لەوویلایەتە یەكگرتووەكانی (ئەمریكا).
1007 / لەنزیك شاری (بەغدا) بوومەلەرزەیەك شاری (بەغدا) ی هەژاندو لەئەنجامیشدا (16) هەزار كەس گیانیان لەدەستدا.
1171 / لەدوای كۆچی دوایی (عازیدەددینی للا) ی دوا خەلیفەی (فاتمی) یەكان، ووڵاتی (میسر) جارێكی تر گەڕایەوە باوەشی خەلافەتی (عەباسی).
1176 / لەجەنگی (مێریۆكەفالۆن) سەلاجیقە رۆمانییەكان سەركەوتنی گەورەیان بەسەر ئیمپراتۆری (بێزەنتی) یەكان بەدەستهێنا.
1574 / كۆچی دوایی (بیدرۆ مینیندیز دی ئەفیلیس) ی دۆزەرەوەی (ئیسپانی).
1677 / لەدایك بوونی (ستیڤن هایلز) كیمیازانی (ئینگلیزی).
1739 / دەوڵەتی (عوسمانی) ڕێككەوتنامەی لەگەڵ هەردوو ووڵاتی (ئەڵمانیا و رووسیا) لەشاری (بەلەگراد) مۆركرد، بەپێی ئەو ڕێككەوتننامەیە لەماوەی (22) ساڵ شاری (بەلەگراد) دەكەوێتە ژێر دەسەڵاتی (عوسمانی) و (رووسیا) ش بەڵێنیدا قەڵای (ئازاك) وێران نەكات و بیگێڕێتەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی (عوسمانی) یەكان.
1815 / كوژرانی (ئەحمەد بەدیر) لەشاری (قەڵای كاكلا)، ناوبراو یەكێك بوو لەسەركردە سەربازییەكانی (پاشای كۆرە).
1826 / لەدایك بوونی (بەرنارد ریمان) زانای بیركاری (ئەڵمانی).
1836 / كۆچی دوایی (ئەنتوان لۆران دۆ جۆسیۆ) زانای بواری رووەكناسی (فەرەنسی).
1869 / لەدایك بوونی (كریستیان لویس لانگ) سیاسەتمەداری (نەرویج) ی.
1871 / لەكاتی جەنگی ناوخۆیی لە (ئەمریكا)، (جۆرج مەكلیلان) توانی پەلاماری هێزەكانی كۆنفیدرالی بەسەركردایەتی (رۆبەرت لی) رابگرێت، ئەو جەنگانەش لەمێژووی ئەو ووڵاتە زۆر خوێناوی بووە.
1871 / كۆچی دوایی (مەحمود قابادۆ) یەكێك لەگەورە زانایانی زانكۆی (زەیتونە) لەووڵاتی (توونس) و یەكێك لەوانەی وانەی لەقوتابخانەی (باردۆ) ی سەربازی.
1883 / لەدایك بوونی (كەمنجز) ی شاعیری (ئەمریكی).
1918 / لەدایك بوونی (حاییم هەرتەسۆغ) ی سەرۆكی شەشەمی ووڵاتی (ئیسرائیل).
1922 / لەدایك بوونی (ئۆگۆستینۆ نیتۆ) سەرۆكی (ئەنگۆلا).
1939 / لەمیانەی جەنگەی جیهانی دووەمدا هێزەكانی (یەكێتی سۆڤیەت) ڕۆژهەڵاتی (پۆڵەندا) یان داگیركرد.
1947 / (یەمەن) ی باكوور بووە ئەندامی كۆمەڵەی نەتەوە یەكگرتووەكان.
1948 / لەدایك بوونی (جۆن ڕیتەر) ی ئەكتەری (ئەمریكی)، ناوبراو لە ساڵی (2003) كۆچی دوایی كردووە.
1948 / تیرۆركردنی (كۆنت فۆلك) نوێنەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دۆسیەی (فەڵەستین) ی.
1950 / لەدایك بوونی (ناریندرا مۆدی) سیاسەتمەداری (هیندی).
1956 / دامەزراندنی یانەی وەرزشی (سلێمانی).
1960 / لەدایك بوونی یاریزانی فۆرمەلا یەكی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل (دیمەن هێڵ) ی (بەریتانی).
1960 / لەدایك بوونی (عەبلە كامل) ئەكتەری سینەمایی (میسر) ی.
1961 / كۆچی دوایی نووسەر (مەحمود ئەحمەد) لە شاری (سلێمانی).
1961 / لەووڵاتی (توركیا) (عەدنان موندەریس) سەرۆكی ووڵات لەسێدارەدرا.
زبی وعی عێراق) بۆ دووباڵ كەرت بوو كە باڵێكیان (عزیز الحاج) ڕێبەرایەتی دەكرد.
1970 / كوشتارگەی (فەڵەستینی) یەكان (ئەیلولی ڕەش) لە (ئەردەن) دەستی پێكرد.
1978 / واژۆ كردنی ڕێككەوتننامەی (كامپ دێڤد) لەنێوان (میسر و ئیسرائیل).
1980 / (سەدام حوسێن) ڕێككەوتنامەی (جەزائیر) ی هەڵوەشاندەوە.
1992 / تیرۆركردنی دكتۆر (سادق شەرەفكەندی) و هەڤاڵەكانی لە (بەرلین).
1992 / كۆچی دوایی (عائیشە ئیبراهیم) ئەكتەری سینەمایی (كوەیت) ی.
1994 / كۆچی دوایی (كارل بۆبەر) ی فەیلەسوفی (ئینگلیزی).
1996 / دەرچوونی ڕۆژنامەی (هەرێمی كوردستان) لەشاری (هەولێر).
1996 / كۆچی دوایی (سبیرۆ ئاگنیۆ) سیاسەتمەداری (ئەمریكی).
1997 / كوژرانی (11) دیبلۆماتكاری بیانی لە (بۆسنیا) بەهۆی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكەیان لەنزیك شاری (سەرائیڤۆ).
1997 / ڕێككەوتنامەی (واشنتۆن) لەنێوان (یەكێتی و پارتی) ئیمزاكراو جەنگی براكوژی راگیرا.
1998 / لە (واشنتۆن) ڕێككەوتنی نێوان (پارتی دیموكراتی كوردستان) و (یەكێتی نیشتمانی كوردستان) بە ئامادەبوونی (ماردلین ئۆلبرایت) ی وەزیری دەرەوەی (ئەمریكا) مۆركرا.
2008 / پەلاماری سەر باڵیۆزخانەی (ئەمریكا) لەشاری (سەنعا) ی (یەمەن) ی.
2010 / سوپای (ئیسرائیل) ی لەشاری (تولكەرەم) (ئەیاد شەلبایە) ی سەركردەی باڵی سەربازی (عیزەددین قەسام) یان تیرۆركرد.