نوێترین

recent

23/05/2025





 

بوار نهێنی پەڕۆی سەر مێزەکەی واشنتۆن ئاشکرا دەکات

پەڕۆی سەر مێزی واژۆ کردنی دوو گرێبەستی پەرەپێدانی کێڵگەی غازی میران و تۆپخانە لە سۆشیال میدیای هەرێم لە گرێبەستەکان زیاتر قسەی لەسەر کرا. تەنانەت سەرۆک حیزب و پارلەمانتار بەبێ ئەوەی لە هۆکاری دانانی ئەو جۆرە پەڕۆیە تێبگەن قسەیان لەسەر کرد و بەهۆیەوە هەوڵیاندا لە بەهای گرێبەستەکان کەم بکەنەوە و ڕەخنەی لێ بگرن.
بەپێی زانیارییەکان، گرێبەستەکان لە ژووری بازرگانی واشنتۆن دی سی washington D.C chamber of commerce واژۆ کرا و ئەو پەڕۆیە بەشێکە لە کلتوری مێژووی ژوورەکە بەو پێیەی ئەمەریکیەکان بەوە ناسراون زۆر شێوازی لەو شێوەیە دەکەنە نەریت و دەیکەنە ناسنامەی شوێنەکانیان.
بەشێکی زۆری مێزی بۆنە گرینگەکانی ژوورەکە بەهەمان ستایل و بەهەمان قوماش دادەپۆشرێت و لە دووری دوو مەتر لە دەستەڕاستی مێزی واژۆ کردنی ڕێکەوتنەکان لەگەڵ هەرێم مێزێکی کەشخەی دار هەیە. بەڵام گرێبەستەکان لەسەر مێزی داپۆشراو بەقوماشی خۆڵەمێشی وەک نەریتی ژووری بازرگانی واشنتۆن واژۆ کران.
ئەو کەسانەی واژۆکانیان لە بری کۆمپانیاکانی HKN و وێسترۆن زاگرۆس کرد خاوەنی سەرمایەی گەورەن و ڕۆس پیرۆت خاوەنی کۆمپانیای HKN و هیڵ وود گروپ کۆمپانیاکەی ڕۆژانە ۷۰ هەزار بەرمیل نەوت لەهەرێم بەرهەم دەهێنێت و تەنها خۆی خاوەنی شەش ملیار دۆلار و بنەماڵەکەی خاوەنی ۲٤ ملیار دۆلارن و ساڵانە دەیان ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە ڕێکخراوە مرۆیەکان و کڕین یان دانانی مێزێک بۆ ئەو سەرمایەدارەو ژووری بازرگانی واشنتۆن کە ساڵانە بە بەهای زیاتر لە تریلیۆنێک دۆلار گرێبەستی تێدا دەکرێت شتێکی ئەستەم نییە.


لەمیدیای بوار نیوز وەرگیراوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085