نوێترین

recent

23/05/2025

دەست بەوەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەکرێت.

 




ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە دەست دەکرێت بەوەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگای کەرکوک.ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی ئایاری ٢٠٢٥، عەبدوڵا میروەیس، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رۆژی یەکشەممە ٢٥ـی ئایاری ئەمساڵ، دەست دەکرێت بەوەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگای کەرکوک و وتیشی، نرخی هەر تەنێک بۆ گەنمی جوتیاران کە وەردەگیرێت ٨٥٠ هەزار دینارە.ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی دیاریکراو بۆ وەرگرتنی گەنم لە رۆژی یەک شەممەی داهاتووەوە دەست پێ دەکات تا تەواوکردنی وەرگرتنی گەنم بەردەوام دەبێت.

باسی لەوەشکرد، رێژەی وەرگرتنی دیاریکراوی بڕی گەنم بۆ ناو سەنتەری کەرکوک بریتیە لە ٥٥٨ هەزار تەن و رێژەی وەرگرتنی ئەوانەی لەدەرەوەی پلانی رێژەی دیاریکراون نزیک دەبێتەوە لە ١٠٠ هەزار تەن واتە بەشێوەیەکی گشتی زیاتر لە ٦٠٠ هەزار تەن لەئەمساڵدا وەردەگیرێت.

هاوکات، سەبارەت بەو جوتیارانەی کە لەسەر زەویەکشتوکاڵیەکان گەنمیان کردووە و لەلایەن عەرەبی هاوردەوە رێگریان بۆ درووستکراوە و تۆویان کردووە لەئێستادا مافی دروێنەیان هەیە و گەنمە کانیشیان لێ وەردەگیرێت، تائەوکاتەی کێشەکانیان بۆ چارسەردەکرێت .

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەکانی رابردووشدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی راسپارد هەر جوتیارێک زەوییەکەی تۆو کردبێت مافی دروێنەشی هەیە ئەم بڕیارەش زیاتر بۆئەوەبوو کێشەی جوتیارانی سنووری کەرکوک چارەسەربکرێت و بتوانن سوود لەبەروبوومەکەیان ببینن تائەوکاتەی کێشەکانیان چارەسەر دەکرێت.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085