نوێترین

recent

23/05/2025

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر گرێبەستی ١١٠ملیار دۆلاری لەگەڵ هەرێم هاتە دەنگ.






وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، "دڵخۆش بووین بە بینینی ئەوەی سەرۆکوەزیران بارزانی رێکەوتنە گەورەکانی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا واژۆ کرد بۆ فراوانکردنی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە هەرێمی کوردستان."
تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: "پشتگیری ئەم رێکەوتنانە دەکەین، و هاندانمان داوە بەغدا و هەولێر پێکەوە کار بکەن بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی گاز زووتر دەست پێ بکات."
هاوکات، وتیشی کە سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ واشنتن، "ئاماژەیە بۆ ئارەزووی ئێمە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی ئەمریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق."
باسی لەوەش کرد کە مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و "گفتوگۆ لەسەر فراوانکردنی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەن"

Picsart-24-02-23-21-31-09-085