
یەكێتی بە مەرج لەگەڵ پارتی كۆدەبێتەوەو داوای بژاردەی نوێ دەكات
#بوار
كۆبوونه‌وه‌كانى پارتى دیموكرتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى ده‌یه‌م دواخراون و یه‌كێتیى مه‌رجى هه‌یه بۆ ئەنجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى دیكه.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست بوار كه‌وتووه، یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى دیكه‌ى له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى ده‌یه‌مى به‌ستۆته‌وه به خسته‌ڕووى بژارده‌ى نوێ له‌باره‌ى دابه‌شكارى پۆسته‌كانى كابینه‌ى ده‌یه‌م بەتایبەت لە بارەی پۆستە سیادییەكان.
بوار زانیویه‌تى، دواى ئه‌وه‌ى پارتى داواى كۆبوونه‌وه‌ى ته‌واوكارى له یه‌كێتیى كرد وه‌ڵامى یه‌كێتیى ئه‌وه بووه كه ئه‌وان به‌و دابه‌شكارییه‌ى له كۆبوونه‌وه‌ى رابردووى هاوینه‌هه‌وارى دوكان له نێوان هه‌ردووك حزب به‌ڕێوه‌چوو رازى نین و ده‌بێ له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوودا پارتى به پێشنیازى دیكه له باره‌ى دابه‌شكردنى پۆسته‌كان بێته كۆبوونه‌وه‌كه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كۆبوونه‌ى رابردووى نێوان هه‌ردوولا، پێشنیازى هه‌شت پۆستى له كابینه‌ى نوێ بۆ یه‌كێتیى كردووه كه بریتین له پۆستى وه‌زاره‌ته‌كانى كابینه‌ى نۆیه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ردووك وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و پيشه‌سازى و بازرگانى كه له كابینه‌ى نۆیه‌م لاى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بوو.