نوێترین

recent

16/05/2025

میدیا عێراقیەکان پێش جەژنی قوربان موچەی مانگی پێنجی عێراق وهەرێم دابەشدەکرێت.

 





میدیای عێراقی لەزاری نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، پێش جەژنی قوربان موچەی مانگی پێنجی موچەخۆرانی هەرێم و عێراق دابەشدەکرێت.

کەناڵی (الشرقية) لەزاری نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی بڕیاریداوە پێش جەژنی قوربان پارەی موچە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم.

ئەوەشیخستەڕوو، دوای گەیشتنی لیستی موچەی مانگی پێنج و وردبینیکردن لە لیستەکە، پارە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ ئەوەی بەزوترین کات موچە دابەش بکەن.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیشیکردەوە کە موچەخۆرانی عێراقیش پێش جەژنی قوربان موچەکانیان وەردەگرن.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085