نوێترین

recent

16/05/2025

میدیاکانی پارتی،تاوەکو ٢٧ ئەم مانگە مووچە بەکاش دەدرێت.

 




شێوازی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی سنووری هەولێر گۆڕانکاری بەسەردادێت و دابەشکردنی پارە بەشێوازی کاش کۆتایی دێت، وەزارەتی دارایش لەوبارەیەوە هۆشداریی بە مووچەخۆران دەدات. 

 

حکومەتی هەرێـمی کوردستان لەچوارچێوەی گرنگیدان بە ژێرخانی بە دیجتاڵکردنی سەرجەم سێکتەرەکان و هێنانەکایەی ئاسانکاری بۆ سەرجەم هاونیشتمانییان دەستیکردووە بە تۆمارکردنی فەرمانبەران لە پڕۆژەی هەژماری من، ئەمەش بە ئامانجی ئەوەی قەرەباڵغی و نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنی مووچە نەمێنێت و مووچەخۆران بتوانن بە ئاسانی پارەکانیان وەربگرن.

 

 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە و بۆ سەرجەم یەکە ژمێرکارییەکانی سەر بە پارێزگای هەولێری ناردووە، تیایدا هاتووە تاوەکو 27ی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ دابەشکردنی مووچە بەشێوەی نەختینەی. 

- فەرمانبەران پێویستە بە زووترین کات زانیاریی و فۆڕمی هەژماری من پڕبکەنەوە، دوای ئەو وادەی دیاریکراوە ناتوانن بەشێوەی کاش مووچەکانیان وەربگرن. 


- پێویستە ئەو فەرمانبەرانی تاوەکو ئێستا کارتی بانکیان وەرنەگرتووە پێش وادەی دیاری کراو بچن کارتەکانیان وەربگرنەوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085