نوێترین

recent

30/05/2025

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە لەبارەی مووچەی هەرێمی کوردستانەوە هاتە دەنگ.

 




وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هانی هەولێر و بەغدا دەدات بۆ ئەوەی لە رێگەی دانوستاندنەوە کێشەی مووچە چارەسەر بکەن.
 
وەزارەتەکە لە وەڵامی دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە واشنتن دەڵێت: "داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین پابەندیی داراییە دەستوورییەکانیان جێبەجێ بکەن و کێشەکانیان لە رێگەی گفتوگۆی بنیاتنەرانەوە چارەسەر بکەن."
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت: "چارەسەرکردنی خێرای کێشەی شایستە داراییەکان ئاماژەیەکە کە عێراق بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی دەخاتە پێشەوە و ژینگەیەک دروست دەکات کە کۆمپانیاکان تێیدا خوازیاری وەبەرهێنان بن. هەروەها ئاماژەیەکی ئەرێنی دەبێت بۆ ئەگەری کردنەوەی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا."
 
هاوکات، باس لەوە دەکات: "پشتگیریی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان وەک توخمێکی گرنگی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق دەمێنێتەوە. وەزیر روبیۆ بەم دواییانە میوانداریی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کرد و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی قسەی کرد، و تیشکی خستە سەر گرنگیی هاوکاریی بەردەوام بۆ پتەوکردنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە عێراق و ناوچەکەدا."
 
Picsart-24-02-23-21-31-09-085