نوێترین

recent

14/05/2025

ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر بڕێکی زۆر مادی هـۆشــبەردا گرت.

 




بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لەدووچالاکیدا، سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات و دەستبەسەر بڕی 12 کیلۆ گرام کریستاڵدا دەگرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ،لە راگەیەندراوێکیدا کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، ئاشکرای دەکات:" لەڕۆژانی 7 و 8 ی5ی 2025 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وورد، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان ڕێگری لەگواستنەوەی بڕی12  کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ بکەن، کە بازرگانان بەنیازبوون ماددە هۆشبەرەکە بگوازنەوە بۆ شارەکانی هەرێم".

ئاماژەی بەوەشکردووە:" لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر و بەماددەی 26 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیاندا بەردەوامە".

Picsart-24-02-23-21-31-09-085