نوێترین

recent

15/05/2025

مەسعوود بارزانی: حکوومەتی پەنجا بە پەنجا پێکناهێنرێت.


 




ڕۆژی پێنجشەم ١٥ی ئایاری ٢٠٢٥، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان وتارێکی لە کۆنگرەی یەکگرتنەوەی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر پێشکەش کرد.

 

لە بەشێکی وتارەکەیدا، هەڵوەستەی لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند، داوایان لەسەرجەم لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن کردووە بۆ بەشداریکردن لە کابینەی نوێی حکوومەت و ڕایگەیاند: “ئێمە داوامان كرد لە هەموو لایەنەكان، ئەوانەی كورسییان بەدەست هێنا، لە یەك كورسی بگرە هەتا دەگاتە چەند كورسی. گوتمان فەرموون وەرن با پێكەوە حكوومەتێك تەشكیل بكەین، نەهاتن. زۆریان ئۆپۆزسیۆنیان هەڵبژاردووە، ئێمە ئیحترامی بژارەی ئەوان دەگرین و كەیفی خۆیانە”.

 

بارزانی ڕوونیکردەوە: “ئێستا گفتوگۆ لە بەینی پارتی و یەكێتییە. تا ئێستا قۆناغێكی زۆریان بڕیوە، بەڵام هێشتا ماوە. من ئێستاش دووبارەی دەكەمەوە، ئەوەی كە لە كاتی هەڵبژاردن باسم كرد، ئێستاش دووبارەی دەكەمەوە، یەك هەرێم، یەك پەرلەمان، یەك حكوومەت و یەك پێشمەرگە. ئێمە پێمان خۆشە لەسەر ئەو ئەساسە لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانی و لەگەڵ برادەرانی تریش، كێ بێن، ئێمە ئەم حكوومەتە تەشكیل بكەین، بەڵام حكوومەتێك كە ئەم بنەمایەی تێدا نەبێت، تەشكیل نەبێت باشترە لەوەی تەشكیل ببێت”.

 

زیاتر گوتی: “ئێمە هەموو هەوڵێك دەدەین هەرچی زووتر، داواشم ئەوەیە هەم لە پارتی و هەم لە یەكێتی، هەرچی زووترە حكوومەت تەشكیل ببێت، بەڵام لەسەر ئەو ئەساسە، ئەگەر لەسەر ئەم ئەساسە نەبێت، ئێمە ئیشی خۆمان بەردەوام دەبێت، بەڵام حكوومەتێك تەشكیل نابێت لەسەر ئەساسی پەنجا بە پەنجا”.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085