
ئاغای بەرزانی بۆ نیگەرانە..
مەسعود بەرزانی دەڵێت ” نابێت بەغداد گوێ لە چەند كەسێك بگرێت كە سكاڵادەكەن و شكات دەكەن لە بەغداد لە سەر موچە ”
نیگەرانیەکانی بەرزانی بەشێوەکە لە ڕوخساریدا هەستی پێدەکەیت، بەڵام هەموو کەسێکی خاوەن ویژدان و خاوەن هەست، لەو دۆخە تێدەگات کە مووچە خۆرانی تێدایە، چاوداخستن لە ئاستی واتە زەلیلی و ڕازیبوون بەوەی کە هەیە.
ئێمە دەبێت بزانین کێ دۆخی ئەم هەرێمەی بەم ڕۆژە گەیاند و سەبەبکارەکەی کێیە، بێگومان دەسەڵاتێکی ملهوڕ و بێ باک و بێ دەربەست لەئاستی میلەت، بۆچی؟ چونکە ئەوەتا مەسعود بەرزانی دەیەوێت ڕۆژانە( ٣٢٠) هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ بفرۆشن و مانگانەش داهاتی ناوخۆ كە دەکاتە زیاتر لە (٣٩٢) ملیار دینارببەن و كارەبا و ئاو و دەرمان و فەحسی تاقیگە بدەنە کۆمپانیاکانیان و گرانی بكەن لەسەر میلەت دەیانەوێت هێشتا خەڵک بێدەنگ بێت!
مسعود بەرزانی دەیەوێت کاتێک مووچە لە عێراقەوە دێت بەشێكی بدزن وەك موچەكانی تر و ساڵەکانی پێشوو، چۆن پاشەکەوت و لێبڕینیان داهێنا، ئێستا داهێنانیان کردوە مانگ لەساڵ دەکەنەوە، کەچی ئەیەوێت ئێمەش نەڕۆین سكاڵا و شكاتی خۆمان بگەیەنین بە بەغداد هەر لەبەرەئەوەی بەرزانی بەتەزویر و دزی دەنگ و کورسی هێناوە ئیتركەس بۆی نیە قسە لە سەر مووچە و مافی خۆی و حەقی خۆی بکات.
سەرۆکی پارتی ئەیەوێت خۆی و کوڕ و نەوەکان باڵەخانە بەئاسماندا ببەن، هەموو شتێکی ئەم وڵاتە بەهی خۆیان بزانن، دەست لە بینەقاقای خەڵک بنێن و قوتی ماڵ و مناڵمان ببەن خەڵک هیچ نەڵێت و ئێمە دەستەو ئەژنۆ لێی دابنیشین، تەنها لەبەر ئەوەی ئاغای بەرزانی نیگەران نەبێت.
غالب محمد علی