

له‌و دیداره‌دا فه‌خه‌ماتی سه‌رۆك كۆمار گرنگی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی دووپاتكرده‌وه بۆ سازانی هێزه پارله‌مانییه جیاجیاكان و هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵ به ئامانجی پێكهێنانی حكومه‌تێكی یه‌كڕیزی نیشتمانی كه فاكته‌ری جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی پێویسته بۆ بنیاتنانی عیراق و به‌دیهێنانی ئارامی و ئۆقره‌یی و پێشكه‌وتنه‌كه‌ی.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا بارودۆخ و باری ژیانی هاووڵاتیان له موسڵ و ئه‌و ناوچانه‌ی تاقمه تێرۆرسته‌كان داگیریانكردووه باسكرا، گرنگی پشتیوانیكردنی خۆڕاگری هاووڵاتیانیش دووپاتكرایه‌وه به‌وجۆره‌ی ئاسانكاری بكرێت بۆ دانانی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه وره‌یان به‌رزده‌كاته‌وه‌و ژیانیان ده‌پارێزێت.
لای خۆیه‌وه پارله‌مانتار جه‌مال كه‌ربولی پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك د.فوئاد مه‌عسومی دووپاتكرده‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی عیراق و داوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كرد له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیدا، ئاماده‌یشی نیشاندا بۆ پشتیوانیكردنی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك مه‌عسوم بۆ راسپاردنی كاندیدای سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران.