

مولازمی یه‌ك له‌تیف جه‌لال ئه‌حمه‌د لێپرسراوی هۆبه‌ی راگه‌یاندن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی راپه‌ڕین به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی وشكی پوش و پاوانی ناوچه‌كه ئاگره‌كه كۆنرۆڵكردنی گرانبوو، به‌ڵام به هه‌وڵ و ماندوبوونی پۆلیسی دارستان و ژینگه توانرا كۆنترۆڵبكرێت.
له باره‌ی زیانه‌كانی ئاگره‌كه‌وه وتی: 65 دۆنم له پوش و پاوان و زیاتر له 5 هه‌زار دره‌خت له ناوچه‌كه سوتاون.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه تائێستا دیارنیه‌و وتی: داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كه سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزی گه‌رمایه‌و پوش و پاوانی ئه‌و ناوچانه وشكن، ئاگر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به هه‌ڵكراوی به‌جێنه‌هێڵن و له‌دوای خۆیان بیكوژێننه‌وه.