نوێترین

recent

14/08/2014

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئۆباما سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: بەهۆی ئەو گورزەوە كە هێرشە ئاسمانییەكانی وڵاتەكەی لە چەكدارانی داعشیان وەشاندووە، توانراوە گەمارۆی سەر شاخی شەنگال تێكبشكێنرێت، دەشڵێت: هێرشەكانیان بۆ سەر داعش بەردەوام دەبێت ئەگەر لەهەڕەشەكانیان بۆ سەر شاری هەولێر بەردەوامبن.
باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمریكا ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بەم نزیكانە سوپای ئەمریكا عیراق جێدێڵێت.
ئۆباما ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەوەشی خستەڕوو، تا داعش هەڕەشە بێت بۆ سەر هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر، ئەمریكا لەهێرشەكانی بەردەوامدەبێت.
وتیشی: "زۆرێك لەو ئاوارە ئێزدییانەی چووبوونە سەر شاخی شنگال، رزگار كراون و ئەوانەشی ماونەتەوە، لەچەند رۆژی داهاتوودا دەهێنرێنە خوارەوە و دەبرێنە شوێنە ئارامەكان".
هەر لەو سەروبەندەدا شەوی رابردوو تیمێكی بچووكی ئه‌مریكایی ماوه‌ی 24 كاتژمێر له‌ چیای شنگال ماونه‌ته‌وه‌ و ره‌وشی ئاواره‌ ئێزیدییه‌كانیان هه‌ڵسه‌نگاندووه‌.

تیمه‌كه‌ كه‌ له‌ 10 كه‌س پێكهاتبوون و سه‌ربه‌ هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكابوون، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ تیمه‌كه‌ زانیارییان له‌سه‌ر ره‌وشی ئاواره‌ ئێزیدییه‌كانی سه‌ر چیای شنگال كۆكردووه‌ته‌وه‌و دواتر سوود له‌و زانیارییانه‌ ده‌بینرێت بۆ دیاریكردنی بژارده‌یه‌كی گونجاو له‌سه‌ر رزگاركردنی ئه‌و ئاوارانه‌.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كه‌ تیمێكی ئه‌مریكایی له‌وجۆره‌ بچێته‌ چیای شنگال و (تۆڕی سی ئێن ئێن)یش له‌ سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه‌ زانیاریی له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتووه‌، به‌ڵام تا ئه‌وكاته‌ی تیمه‌ 10 كه‌سییه‌كه‌ له‌ چیاكه‌ هاتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌، زانیارییه‌كانی بۆ پاراستنی گیانی ئه‌و ئه‌مریكاییانه‌ پاراستووه‌.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085