

سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڵاویكردۆته‌وه، فوئاد حسین سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه، نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری مرۆیی بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرن.
وتیشی، له‌رێگه‌ی ئه‌و نامه فه‌رمییه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم خراوه‌ته به‌رده‌م كۆبونه‌وه‌كه، به‌ناوی حكومه‌ت و گه‌لی كوردستان داوایان له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه بۆ ناردنی هاوكاری مرۆیی پێویست بۆ لێقه‌وماوان و ئاواره‌كان كه ئێستاكه له‌دۆخێكی زۆر دژواری مرۆیی‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و رۆژانه‌ش ژماره‌یان له‌زیادبووندایه به‌تایبه‌تی كوردانی ئێزدی له ناوچه‌كانی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری و ئاواره‌كانی مه‌سیحی ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و هاوڵاتیانی شه‌به‌ك و به‌شێك له‌دانیشتوانی پارێزگای موصڵ.
فوئاد حسێن روونیكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستیانكردووه به‌ناردنی هاوكاری مرۆیی و سه‌ربازی به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی یه‌كێتی ئه‌وروپا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی بریار له‌سه‌ر ناردنی كۆمه‌كی زیاتر بدرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و داوایه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه یه‌كێتی ئه‌وروپا رۆژی سێشه‌مه 11ی ئاب كۆبوونه‌وه و له‌سه‌ر چۆنێتی هاوكاری كردنی هه‌رێمی كوردستان رێكنه‌كه‌وتن به‌ڵام ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو هه‌موو وڵاتێك سه‌ربه‌سته خۆی چۆن هاوكاری ده‌گه‌یه‌نێته هه‌رێمی كوردستان.