نوێترین

recent

14/08/2014

مالیكی وازی لەپۆستی سەرۆك وەزیران هێنا

ئەمشەو سەرۆك وەزیری پێشووی عێراق داواكەی لەدژی سەرۆك كۆمار كێشایەوەو رازی بوونی خۆی لەسەر بوونی عەبادی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دەربڕی.
سۆمەرییە نیوز لەزاری (عەلی موسەوی) راوێژكاری راگەیاندنی (نوری مالیكی) سەرۆك وەزیری پێشووی عێراق بڵاویكردۆتەوە، ئەمشەو (مالیكی) داواكەی لەدادگای فیدرالی لەدژی (د. فوئاد مەعسوم) ی سەرۆك كۆمار كێشاوەتەوە.
سەرچاوەكە باسیشی لەوەكردووە، (نوری مالیكی) سەرۆك وەزیری پێشووی عێراق بەشێوەیەكی فەرمی رازی بوونی خۆی نیشانداوە بەبوونی (حەیدەر عەبادی) بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085