نوێترین

recent

15/08/2014

نوری مالیكی له‌ وتاره‌كه‌یدارایگه‌یاند

ئه‌مشه‌و  نوری مالیكی له‌ به‌غدا وتارێكی پێشكه‌شكرد.

له‌ وتاره‌كه‌یدا نوری مالیكی رایگه‌یاند: توانیومه‌ زۆرترین ده‌نگی ده‌نگده‌رانی عیراق به‌ده‌ستبهێنم، هه‌روه‌ك له‌ ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردووشدا توانیمان ده‌ستكه‌وتی باش بۆ عیراق به‌ده‌ستبهێنین.

هه‌ر له‌و وتاره‌یدا مالیكی رایگه‌یاند: له‌ كاندیدكردنم بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كشێمه‌وه‌ بۆ حه‌یده‌ر جه‌واد ئه‌لعه‌بادی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی عیراق له‌ پۆسته‌كه‌م ده‌كشێمه‌وه‌و هیچ پۆستێكی تریشم ناوێت.

له‌ باره‌ی قه‌یرانی سوریاوه‌ مالیكی وتی: ئه‌و قه‌یرانه‌ی سوریا پلانێك بوو بۆ تێكدانی هه‌موو ناوچه‌كه‌، به‌ڵام من له‌ كاتی قه‌یرانه‌كاندا په‌نام بۆ هێز نه‌بردووه‌.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085