نوێترین

recent

17/08/2014

پەرلەمان ئاگای لەداهاتی نەوتی فرۆشراو نیە


سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سرورشتیەكانی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێ ئاگایان لەداهاتی نەوتی هەرێم نیەو داوای رونكردنەوەیان لەوەزارەتی سامان سروشتیەكان كردوە، هەروەها بۆ كەمكردنەوەی نرخی بەنزینیش داوای رونكردنەوە دەكەن لەوەزیری سامانە سروشتیەكان.
شێركۆ جەودەت سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكانی پەرلەكانی كوردستان رایگەیاند: بەپێی زانیارییەكانی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بڕی شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوەو داهاتەكەی بەشی موچە ناكات، چونكە داهاتەكەی دەچێتە مالك بانكی توركیا.
سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەكانی پەرلەمان راشیگەیاند: لەبارەی داهاتی نەوتی هەرێمەوە داوای رونكردنەوەمان كردوە كە چەندەو بەچ شێوازێكە، هەروەها چەندی ئەو داهاتەش هاتوەتەوە هەرێمی كوردستان، ئێستا چاوەڕێی وەڵامی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانین.
شێركۆ جەودەت رونیشكردەوە لیژنەكەیان مانگانە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەكانەوە راپۆرتیان پێدەگات، بەڵام ماوەی دوو مانگە راپۆرتیان بۆ نەنێردراوە تا بزانن داهاتی ئەو نەوتەی هەرێم كە فرۆشراوە چەندە، ئەوان ئەوەندەی زانیاریان هەبێت ئەوەیە كە سەرۆكی حكومەت دەڵێ داهاتی نەوت گەیشتوەتە هەرێم.
لەبارەی نرخی بەنزینەوە كە لەكۆبوونەوەی ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكان و پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی 7ی تەموزی رابردوو نرخەكەی لە 500 دینارەوە كرا بە 800 دینار، وتی: وەزیری سامانە سروشتیەكان لەو كۆبوونەوەیەدا داوایكرد لیترێك لە 500 دینارەوە بكرێتەوە 800 دینار، بەڵام ئێمە دەنگامن پێنەداو دواتریش خۆی بڕیارەكەی دەركرد، ئێمەش تا ئێستا لێی نارًِازین و دەمانەوێت بكرێتەوە بە 500 دینار، پێش جەژنی رەمەزانیش داوای رونكردنەوەمان كردوە لەسەر نرخی بەنزین تا بزانین كەی كەم دەكرێتەوەو رێنمایی نوێ دەربچێت.
راشیگەیاند: حكومەت بە دوو مانگ موچەیەك دەداتە فەرمانبەران و لەولاشەوە نرخی بەنزینی لە 500 دینارەوە بۆ 800 دینار زیادكرد.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085