
![]() |
كاظم حبیب |
نامه‌یه‌ک بۆ هاوڕێیانی پێشمه‌رگه‌ی جه‌نگاوه‌رم، هاوڕێیانی خه‌باتم ... دژی تیرۆر و دیکتاتۆریه‌ت
من ئێستا له دوا ساڵه‌کانی هه‌شتای ته‌مه‌نم نزیک ده‌بمه‌وه، به‌ڵام هه‌ست به گیانێکی گه‌نجانه‌ی پته‌و مه‌زن ده‌که‌م، هه‌ست ده‌که‌م وه‌ک جاران پێویسته جارێکی دیکه بگه‌ڕێمه‌وه ناوتان و له‌گه‌ڵ کاروانی خه‌بات تێ هه‌ڵبچمه‌وه، وه‌ک چۆن ساڵانی چاره‌کی کۆتایی سه‌ده‌ی پێشوو له‌گه‌ڵتان بووم، له ناو هاوڕێیانی بزووتنه‌وه‌ی پشتیوانانی (پ.م.دێرین) کۆمۆنیستی عێراقی، خه‌باتی چه‌کداریمان ده‌کرد و تێده‌کۆشاین، دژی دیکتاتۆریه‌ت و ڕه‌گه‌زپه‌رستی عه‌ره‌بی و شۆفێنیه‌تی ڕژێمی به‌عسی صه‌دامی. له‌و کاتانه‌دا خوێنی گه‌شی تێکۆشه‌ره‌کانمان تروپکی چیا سه‌رکه‌ش و پێده‌شت و دۆڵه‌کانی کوردستانی خۆشه‌ویستمانی ده‌نه‌خشاند.
ئه‌مڕۆ هه‌رچه‌نده‌ناتوانم هاوشانتان چه‌ک هه‌ڵبگرم و درێژه به خه‌باتی نه‌پساوه‌ی دوێنێم بده‌م، له چیا سه‌رکه‌ش و دارستان و ناوچه‌ی جه‌نگه خوێناویه‌کاندا له‌گه‌ڵتاندا بم.
حه‌زم ده‌کرد ئێستا له‌ناوتاندابم، به‌ڵام ڕه‌نگه ببم به ئه‌رک و بارگرانی به‌سه‌ر خه‌باتگێڕانی به تواناوه، که ئێسته له ناو پێ ده‌شت و دۆڵ و چیاکان‌دا به گژ چه‌ته‌کانی داعشدا ده‌چنه‌وه، ئه‌و چه‌تانه‌ی به‌شێکن له هێزی خیانه‌ت و ته‌کفیر و تاریکی. دڵنیابن من هه‌میشه هه‌ر له‌گه‌ڵتانم، له‌گه‌ڵ هه‌موو پێشمه‌رگه‌کانی کوردستاندام، به پێنوسه‌که‌م و به نوسین و وتاره‌کانم ده‌رباره‌ی ئه‌و جه‌نگه ڕه‌وایه‌ی ئێوه دژی ئه‌و دوژمنه ترسنوکانه ده‌نوسم، ده‌رباره‌ی ئازایه‌تی و جوامێری و سه‌رکه‌وتن و خۆڕاگری ئێوه ده‌دوێم له‌به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنان‌دا، هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ که‌می چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیه‌کانیشتاندا، چه‌ندین قوربانیتان داوه، له گؤڕه‌پانی خه‌باتی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییدا، ده‌زانم ئێوه چه‌ند خۆڕاگرن تا سه‌رکه‌وتن به‌رده‌وام ده‌بن، له پێناوی هه‌رێمی کوردستان و گه‌لی کوردستان و له پێناوی مرۆڤایه‌تی و عێراقی پڕ ژیان و هه‌میشه دژی مردن و تاریکن.
من ئاماده‌م هه‌موو چرکه‌یه‌ک له‌گه‌ڵتان بم، وه‌ک چۆن له دۆزه ڕه‌وا هاوبه‌شه‌کانی نێوانمان به درێژایی ساڵانی نه‌هامه‌تی خه‌باتی سه‌ده‌ی پێشوو له‌گه‌ڵتان بووم.
دڵنیابن ئێسته‌ش پڕم له وزه و هه‌ست و زینده‌گی خه‌باتی گه‌نجانه و ئاماده‌گیم بۆ قوربانیدان له پێناوی ژیانێکی باش تر و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و دۆژی دیموکراسی و مافی گه‌لی کورد و له پێش هه‌موویدا گه‌یشتن به مافی چاره‌ی خۆنووسین به ده‌ستی خۆی.
چاوه‌ڕوانم له‌یه‌که‌م بانگ کردن و پێویستیتاندا، له‌گه‌ڵتاندا ئاماده بم، به مه‌رجێک نه‌بم به ئه‌رک و بارگرانی بۆتان.. ئاماده‌م به هه‌موو توانا و ئه‌زموون و شاره‌زایی خۆم له بواری کاری ڕاگه‌یاندندا خزمه‌تتان بکه‌م.
شادمان ده‌بم ئه‌رکێکی که‌می خه‌باتی خۆم، له‌و پێناوه‌دا جێبه‌جێ بکه‌م، بۆ خۆشه‌ویسته‌کانم، له خه‌ڵکانی موصل، ته‌لعه‌فه‌ر، شه‌نگال، زه‌مار، وانه،مه‌خمور، بطنایه، به‌رته‌له، جه‌له‌ولا و به‌هرز و شوێنه‌کانی دیکه‌ی شاره‌کانی عێراق، ئه‌و ناوچانه‌ی تووشی داگیرکردنی هه‌مه‌جی بوونه‌ته‌وه له لایه‌ن هێزی ته‌کفیر و تاریکیه‌وه.
سڵاوی گه‌رم و پڕ ڕێز و شانازی‌کردن بۆ خۆشه‌ویستانم، بۆ براکانم بۆ تێکڕای خه‌باتگێرانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، که لێبڕاوانه به وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه به‌رگری ده‌که‌ن و به‌گژ چه‌ته یاخیبوه‌کانی (داعش)، ده‌وڵه‌تی بێئابڕوی ئیسلامی و تاریکیدا ده‌چنه‌وه.
سه‌ری ڕێز بۆ هه‌موو پێشمه‌رگه شه‌هیده‌کان و هه‌موو ئه‌و قوربانیانه داده‌نه‌وێنم، که له‌م جه‌نگه‌دا، که به‌سه‌ر هه‌موو عێراقیاندا هێنا و به ده‌ستی ئه‌م تاقمه چه‌ته‌یه له‌ناوچوون.
متمانه‌م به توانای نه‌پساوه‌ی هێژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان هه‌یه بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر هه‌موو دوژمنانی گه‌لی کورد و له گۆڕنانی نیازی نه‌یاران و گه‌یشتنی گه‌لی کورد به مافه ڕه‌واکانی و مانه‌وه‌ی به‌سه‌ربه‌رزی، وه‌ک به‌رگری کا‌رێکی کۆڵنه‌ده‌ر له پێناوێکی مافه‌ڕه‌واکانیاندا.
سه‌رکه‌وتوو بێت برایه‌تی کورد و عه‌ره‌ب، سه‌ره‌ڕای بێده‌نگی شه‌قامی عه‌ره‌بی له‌م ده‌ستدرێژیانه و هه‌ندێکیان تا ئێستا له ئاوی لێڵدا مه‌له ده‌که‌ن، هه‌ر بژی خه‌باتی عه‌ره‌ب و کورد و هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی عێراق.
پێشمه‌رگه‌ی دێرین
ئه‌بو سامی - (كاظم حبيب)
وه‌رگێڕانی: سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین
14/8/2014