وولات نێت |
سەرۆک ھۆزە عەرەبەکانی سنوری پارێزگای موسڵ، ئەو کچ و ژنە ئێزدیانە دەکڕنەوە کە لەلایەن داعشەوە بەدیل گیرابوون، دەشڵێن: ئەو کارەمان بۆ پاراستنیان کردووە.
دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش لەکاتی داگیرکردنی قەزای شنگال، ژمارەیەکی زۆر لە کچ و ژنانی ئێزدی رفاندو لەناو شاری موسڵ دەستیکرد بە فرۆشتنیان، بەشێک لە سەرۆک ھۆزە عەرەبەکانی ناوچەکە ژمارەیەکی زۆر لەو ژنانەیان لە بەرامبەر بڕێک پارە کڕییەوە.
شێخ غەیاس سورچی کارگێڕی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاشکرایکرد، لەلایەن ژمارەیەک لەسەرۆک ھۆزە عەرەبەکانەوە پەیوەندییان پێوەکراوەو پێیانڕاگەیەنراوە، ژمارەیەک لەکچە ڕفێندراوە ئێزدیەکانیان لەداعش کڕیوەو لەنێو خێزانەکانیاندا دەیانپارێزن.
وتیشی:" ئەو سەرۆک ھۆزە عەرەبانە کە بەھۆی باری ئەمنی و پاراستنی ژیانیان، ناوەکانیان لەمیدیاکان بڵاوناکەینەوە، دوای ئەوەی بەبڕێکی زۆر پارە، ژمارەیەک لە ژن و کچە ڕفێندراوەکانی ئێزدی دەکڕن، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە کەسوکارەکانیانەوە دەکەن و دڵنیاییان دەدەنێ کە سەلامەتن و لە شوێنێکی پارێزراویشن.
بەرپرسەکەی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد، کە نازانن ژمارەی ئەو کچە ئێزدیانەی لەلایەن سەرۆک ھۆزەکانەوە کڕدراون چەندە، بەڵام دڵنیان کە ژمارەیان زۆرە. وتیشی: سەرۆک ھۆز ھەیە پتر لە شەش کچ و ژنی ئێزدی کڕیوەو ئێستا تێکەڵی ناو خێزانەکەی خۆی کردوون و دەیانپارێزن".
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە کەناڵەکانی راگەیاندنەوە بڵاوکرانەوە، ژنە ڕفێندراوە ئێزدییەکان ژمارەیان زیاتر لە ١٥٠٠ کەس دەبێت و سەرەتا براون بۆ قەزای تەلەعفەرو پاشان بۆ بەعاج و دواتریش لەموسڵ بەشێوەی ئاشکرا فرۆشراون.