
دوابه‌دوای بلاو بونه‌وه‌ی هه‌والی گه‌رانه‌وه‌ی تاله‌بانی دوای جێهێسشتنی كوردستان بۆماوه‌ی 18مانگ به‌هۆی تێكچونی باری ته‌ندروستیه‌وه دوێنێ هه‌ینی له كه‌ناله‌كانی یه‌كێتی و كوردی به‌گشتی و ته‌نانه‌ت كه‌ناله عه‌ره‌بی و بیانیه‌كانیش هه‌والی باش بونی ته‌ندروستی تاله‌بانی و گه‌رانه‌وه‌ی بۆ خاكی هه‌رێم بلاو كرایه‌وه
دوابه‌دوای بلاو بونه‌وه‌ی هه‌واله‌كه قوباد تاله‌بانی رایگه‌یاند به‌لێ تاله‌بانی رۆژی شه‌ممه (ئه‌مرۆ)ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كوردستان و له لێدوانێكیشدا بۆ كه‌ناله‌كانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پێشوازی له‌تاله‌بانی ناكرێت و خۆیشی داوایكردوه كه ئه‌و فیشه‌كانه‌ی به‌خۆشی سه‌لامه‌تی و گه‌رانه‌وه‌ی به‌ریزیانه‌وه به‌فیرۆ ئه‌درێت له روبه‌روبونه‌وه له‌گه‌ل دووژمنانی كورد و بۆ هاوكاری پێشمه‌رگه به‌كاری بهێنن
نیگه‌رانی لایه‌نگرانی یه‌كێتی له هه‌لسوكه‌وتی راگه‌یاندنه فه‌رمیه‌كانی یه‌كێتیه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه گرنگیه‌كی ئه‌وتۆیان به گه‌رانه‌وه‌ی مام جه‌لال نه‌داوه و رومالی گه‌رانه‌وه‌یان نه‌كردوه له‌كاتێكدا كه‌نالێكی كوردی له‌سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆوه راسته‌وخۆ رومالی گه‌رانه‌وه‌ی تاله‌بانی ده‌كرد و چه‌ندین كه‌نالی عه‌ره‌بی و جیهانی تریش به‌هه‌مان شێوه ته‌نانه‌ت له‌ناوخۆی كوردستانیش جگه له‌كه‌ناله‌كانی یه‌كێتی كه‌ناله‌كانی حیزب و لایه‌نه‌كانی دیكه به راگه‌یاندنه ئه‌هلیه‌كانیشه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی باش و به‌پێی توانا مامه‌له‌یان له‌گه‌ل بارودۆخه‌كه‌دا كرد به‌لام راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و حیزبه له لاوازترین ئاستدا بینران ئه‌مه‌ش بوه هۆی ناره‌زای و دلگرانی له‌لای لایه‌نگرانی یه‌كێتی
راگه‌یاندنه فه‌رمیه‌كانی یه‌كیتی له‌چچه‌ند به‌شێمدا خۆیان ئه‌بیننه‌وه بریتین له
كه‌ناله ئاسمانیه‌كانی گه‌لی كوردستان و كوردسات و كوردسات نیوز و بادینان سات و كه‌ركوك
هه‌روه‌ها له چه‌ند رادیۆیه‌كیشدا خۆیان ئه‌بیننه‌وه دیارترینیان ده‌نگی گه‌لی كوردستان و كه‌ركوك ئێف ئێمه
له راگه‌یاندنی خوێندراویش چه‌ند مالپه‌رێك و رۆژنامه‌یه‌ك سه‌ر به‌یه‌كێتین
به‌لام سه‌ره‌رای ئه‌م هه‌موو راگه‌یاندنانه به‌بروای لایه‌نگرانی یه‌كێتی راگه‌یاندنانه وه‌ك پێویست نه‌بوون و ئه‌و هه‌لوێسته‌شیان تاراده‌یه‌كی زۆر توشی شۆكی كردوون
وولات نێت - په‌یامنێران