چاوه‌ڕوانده‌كرێت كه‌مێكی تر مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بگاته‌وه شاری سلێمانی، برازایه‌كی مام جه‌لالیش ورده‌كاری پێشوازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال ده‌خاته‌ڕوو.
ئاواز شێخ جه‌نگی برازای مام جه‌لال رایگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی دامانناوه وه‌ك خانه‌واده‌ی تاڵه‌بانی به‌شێكمان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و به‌شێكیشمان له ماڵه‌كه‌ی خۆی له ده‌باشان ده‌بین بۆ پێشوازیی له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی.
ئاواز شێخ جه‌نگی وتی: "وه‌ك خانه‌واده‌ی ئێمه، من و شێخ جه‌نگی باوكم و ته‌واوی خانه‌واده‌كه‌مان له ماوه‌ڵه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌بین و دوو براشم له فڕۆكه‌خانه ده‌بن كه یه‌كێكیان لاهور شێخ جه‌نگییه و برایه‌كیشم له ئه‌ڵمانیاوه یاوه‌ری هاتنه‌وه‌كه‌ی ده‌كات".
وتیشی: "ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی له ماوه‌ڵه‌وه چاوه‌ڕێی پێشوازی له مام جه‌لال ده‌كه‌ن، چونكه مام جه‌لال نزیكی كاتی به‌ربانگ ده‌گاته‌وه ماڵه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "بۆیه ھه‌مووان له ماڵه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌بن بۆ دیداری و ئێواره هه‌موو لایه‌ك پێكه‌وه به‌ربانگ له ماڵی مام جه‌لال ده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی پێشوازی له مام جه‌لال ده‌كه‌ن، ئاواز شێخ جه‌نگی وتی: "له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و قوباد تاڵه‌بانی و پاڤێڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی و برایه‌كی تریشم هه‌ر له‌وێ ده‌بن بۆ پێشوازیكردن".
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سه‌ی كه یاوه‌ری مام ده‌كات له ئه‌ڵمانیاوه به ناوی ئارامی مام جه‌لال، كه دوێنێ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌ویان بڵاوكرده‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تاڵه‌بانی، برازه‌كه‌ی مام جه‌لال وتی: "ئه‌و كه‌سه برازای مام جه‌لال نییه و برای ئێمه نییه، كاكه ئارام، مام جه‌لال ته‌به‌نی كردووه‌و پێی ده‌ڵێن "ئارامی مام جه‌لال" كه له‌گه‌ڵ مام جه‌لال له ئه‌ڵمانیایه و یاوه‌ری ده‌كات بۆ هاتنه‌وه‌كه‌شی".
سەرچاوە:SNN