
هاوڵاتیانی ناحیه‌ی باتیفای سه‌ر به قه‌زای زاخو دژی لێدوانه‌كه‌ی پاریزگاری دهۆك گردبونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ره‌تیشی ده‌كه‌نه‌وه هیچ كه‌س و لایه‌نێك له پشت ئه‌و خۆپیشاندانه‌یانه‌وه بێت كه هه‌فته‌ی رابردو ئه‌نجامیاندا و ناكۆكی به‌ردبارانكردنی ئۆتۆمبێلی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه و ده‌ڵێن "ته‌نیا داوای مافی خومان كردوه".
ژماره‌یه‌ك له خوپیشانده‌ران به (سبه‌ی)یان راگه‌یاند له خۆپیشاندانه‌كه‌ی پێشوشدا ته‌نیا داوای مافی خومان كردوه و هیچ كه‌س و لایه‌نێك له پشت داواكاریه‌كانمان و ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه مافی خویانه داوای خزمه‌تگوزاری بكه‌ن و هه‌ر كه‌سێكیشیان لێ ده‌ستگیر بكرێت هه‌ڵویستیان ده‌بێت.
گردبونه‌وه‌ی دوباره‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناحیه‌یه دوای ئه‌وه دێت كه فه‌رهاد ئه‌تروشی، پارێزگای دهۆك له دوای سێ رۆژ به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كه‌ی رابردویاندا سه‌ردانی زاخۆی كرد و له كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری خۆپیشانده‌رانی ناحیه‌ی باتیفا هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له‌و كه‌سانه كرد "پشێوی"ان ناوه‌نه‌ته‌وه كه و وتبوی "هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌ستی له ئاژاوه‌كه هه‌بێت ئه‌و ده‌سته ده‌بڕین".