بڕیاره پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری ماوه ته‌واوبوی عێراق‌و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی-یه‌وه بگاته‌وه شاره‌كه.
به‌درێژایی به‌شێكی زۆری شه‌قامی شه‌ست مه‌تری‌و شه‌قامی راپه‌ڕین‌و نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه ئه‌منییه‌كان بڵاوه‌پێكراون.
رێگه به‌هیچ كه‌س‌و رۆژنامه‌نوسانیش نادرێت بچنه فڕۆكه‌خانه‌وه بۆ روماڵكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی.
سه‌باره‌ت به‌شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی دوو بۆچون باسی لێوه‌ده‌كرێت كه یه‌كه‌میان گواستنه‌وه‌یه‌تی بۆ میوانخانه‌كه‌ی له‌ده‌باشان، له‌هه‌مان كاتدا ده‌وترێت كه راسته‌وخۆ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فاروق-ی تایبه‌ت ده‌گوازرێته‌وه به‌مه‌به‌ستی پشكنین‌و دڵنیابون له‌ره‌وشی ته‌ندروستی‌و دواتر ده‌برێته ده‌باشان.
جه‌لال تاڵه‌بانی له (17 ی كانونی یه‌كه‌می 2012) به‌هۆی توشبونی به‌جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ، گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی مه‌دینه توبی به‌غدا. ته‌نها دوای سێ رۆژو به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردن‌و چاره‌سه‌ركردنی پزیشكی تاڵه‌بانی به‌غدای به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی‌ـ چاریت-ی ئه‌ڵمانیا به‌جێهێشت‌و له‌وكاته‌وه تا ئه‌مڕۆ له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا بو.