
له‌دوا سنووری خاكی كوردستان له ناوچه‌ی ته‌ل ورد، پێش ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و چه‌كدارانی داعش دووری نێوانیان ته‌نها چه‌ند مه‌ترێك بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ناوچه‌ی (تل ورد) به خه‌ندانی راگه‌یاند: رۆژێك پێش ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و چه‌كدارانی داعش دووری نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه ته‌نها چه‌ند مه‌ترێك بووه‌و له‌و كاته‌دا چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی مه‌له كردن روویان له ئاوێكی نزیك ئه‌و شوێنه كردووه.
وتیشی: "ئه‌و رۆژه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی تێدا دروست بوو چه‌كدارانی داعش شۆفڵێكیان هێنابوو به‌مه‌بستی خه‌نده‌ق لێدان له نێوان هه‌ردوو لامان دا له‌كاتی خه‌نده‌ق لێدانه‌كاندا له لایه‌ن داعشه‌وه پێشمه‌رگه هه‌ستی به‌مه‌ترسی كردبوو پاشان یه‌كێك له فه‌رمانده‌كان ته‌قه له‌شۆفێری شۆفڵه‌كه ده‌كات و ده‌یكوژێت و شه‌ڕ دروست ده‌بێت".
باسی له‌وه‌ش كرد چه‌كدارانی داعش به 300 هاوه‌نی جۆری 60 ملم و 80 ملم رووبه‌روی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بوونه‌وه جگه له‌وه‌ش چه‌ند كه‌سێكی خۆكوژ روویان له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه، ده‌ست به‌جێ كوژراون و هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا 40 چه‌كداری داعش كوژران.