
له‌پڕ سه‌رۆك وه‌زیرانی ساڵانی 90ی ئیسرائیل پیلانی كوشتنی سه‌دام حسێنی راگرت كه گروپێكی له هێزی تایبه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌نیازبوون غافڵكوژی بكه‌ن.
ئێزگه‌ی بی بی سی به‌پێی نوێترین كتێبی عه‌مری ئه‌زینهایم، نووسه‌ری ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، له ساڵی 1992دا، ئیسحاق رابین، حكومه‌تی ئیسرائیل به‌نیازبووه له رێی گروپێكی بژارده له هێزه تایبه‌ته‌كانی، سه‌دام حسێن غافڵكوژ بكات، ئه‌وه‌ش كاتێك كه سه‌دام به‌نیازبووه له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی خه‌یروڵا توڵفاح-ی خاڵیدا به‌شداری بكات.
به‌پێی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه، ژماره‌یه‌ك له‌و ده‌سته بژارده‌یه‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئیسرائیل به‌نیازبوون به‌جلوبه‌رگی ژنانه‌وه له كه‌ژاوه‌كه‌ی سه‌دام نزیك بوونه‌وه و هه‌ركه سه‌دامیان بینی، ئاماژه به گروپێكی دیكه‌ی نزیك خۆیان بده‌ن تا ئه‌وانیش قه‌ره‌باڵغییه‌كه مووشه‌ك باران بكه‌ن.
پیلانه‌كه وا داڕ‌ێژرابوو كه له‌كاتی سه‌ركه‌وتنی كاره‌كه‌دا، سه‌رجه‌م هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی ئیسرائیل كه له 22 كه‌سی مه‌شقپێكراو پێكهاتبوون، له‌یه‌ك شوێن كۆببنه‌وه و دواتر فڕۆكه‌یه‌كی سیكۆرسكی بێت به‌هانایانه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
هه‌ر له پیلانه ئیسرائیلییه‌كه‌دا هاتبوو كه ئه‌گه‌ر سه‌دام له‌و مووشه‌كبارانه‌دا نه‌كوژرا، ئه‌وا ده‌سته‌كه‌ی نزیك له كه‌ژاوه‌كه كه به جلوبه‌رگی ژنانه‌وه له ئاپۆڕاكه‌دان، خۆیان بێنه‌ده‌ست و به‌چه‌كی پێشكه‌وتوو سه‌دام بكوژن و سه‌ریشی ببه‌نه‌وه بۆ ته‌لئه‌بیب.
پیلانی كوشتنی سه‌دام دوای ئه‌وه داڕێژرا كه ده‌زگای مۆساد-ی ئیسرائیل دڵنیابوو له‌وه‌ی سه‌دام حسێن به‌شداری له مه‌راسمی به‌خاكسپاردنی خه‌یروڵا توڵفاح-ی خاڵیدا ده‌كات كه به‌نیازبوون له گۆڕستانێكی تایبه‌ت به بنه‌ماڵه‌ی سه‌دام له تكریت به‌خاكی بسپێرن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی شكستی به‌و پیلانه هێنا، هه‌ر ئیسرائیلییه‌كان خۆیان بوون، چونكه به‌پێی ئه‌و كتێبه نوێیه باس له‌وه‌كراوه كه له دوا مه‌شق و راهێنانی هێزه تایبه‌ته بژارده‌كه‌دا ئه‌و گروپه‌ی كه بۆ ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كان ئاماده‌كرابوون، به‌ڕاستی مووشه‌كی جۆری ته‌مموزیان ئاراسته‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی خۆیان كرد كه بۆئه‌وه ئاماده‌كرابوون به جلوبه‌رگی ژنانه‌وه له كه‌ژاوه‌كه‌ی سه‌دام نزیك ببنه‌وه.
هه‌ر به‌هۆی ئاراسته‌كردنی مووشكه‌كه‌وه، له مه‌شق و راهێنانه‌كه‌دا پێنج كه‌س له‌و هێزه تایبه‌ته پێش سه‌دام كوژران و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون.
وه‌ك یه‌كێك له شایته‌حاڵه‌كانی ئه‌و مه‌شق و راهێنانه ده‌گێڕێته‌وه، له‌كاتی كاره‌ساته‌كه‌دا، به‌رپرسی ده‌سته‌كه وتویه‌تی: "ئای خوایه چیم كرد؟" ئه‌مه‌ش هه‌مان قسه بوو كه به ئیسحاق رابین-ی سه‌رۆك وه‌زیرانی وت و ئه‌ویش له‌م كاره زۆر تووڕه‌بوو تا ئه‌و راده‌یه‌ی پیلانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و وتبووی: "من هه‌ڵه‌بووم كه ئه‌م كاره‌م به ئێوه سپارد."