نوێترین

recent

15/07/2014

پارتی غەدر لە بارزانی سەرۆك دەكەن یان پێچەوانەكەی ڕاستە؟؟؟



ڕامان مجید فقێ




دوای ئەم قەیرانەی كە لە عێراق دروست بووە بە هۆی داعشەوە، هەمیشە لێرە و لەوێ ڕاگەیاندنی پارتی باس لە دروست بونی دەوڵەتی كوردی دەكەن و وا پیشان دەدەن كە ئەوان خەم خۆی دروست بونی ئەم دەوڵەتەن و یەكێتی نیشتمانی كوردستان هاوكاریان نابیت و لەگەڵیان نیە،گەر نا ئێستا سەرۆك بارزانی دەوڵەتی ڕاگەیاندبوو،پرسیار ئەوەیە دروست بونی دەڵەت پێویستی بە هەنگاوی جدیە یان دانی وتاری ئاگرینی ڕاگەیاندن؟ پێویستی بە هەنگاوی دیبلۆماسیە لەگەڵ دەوڵەتان یان باوەڕ هینان بە حەلاوی پورم و فاتمە خانی نەنكم كە پارتی جدیە لە دروست كردنی دەوڵەتی كوردی ؟ بۆیە هەق وایە ئەم هەڵمەتی ڕاگەیاندنە ڕابگرن لە بەر كورد نا لە بەر یەكێتی نا تەنها لەبەر حورمەتی سەرۆك چونكە سەروك لە كوێ باسی دەوڵەتی كردوە؟ ئاخر ئەو لە هەموو ئەم شوێنە فەرمیانەی خوارەوە جیاواز لە ڕاگەیاندنی پارتی سیاسەتی كردوە بۆ نمونە؛....

 ١-لە پەرلەمان وتارێكی پێشكەش كرد لە كوێی ئەم وتارە داوای دەوڵەتی كرد؟؟

 ٢-نامەی بۆ سیستانی نارد ئەوەندەی ئاگاداریم هەبێت نامەكە باسی چارەسەری كێشەی عێراق و داوای هاوكاری و پاڵپشتی كردبوو بۆ تێپەراندنی ئەم وەزعەو دروست كردنی حكومەتی نوێ ی عێراق نەك هاوكاری دروست بونی دەوڵەتی كوردی.

 ٣- لە سەردانەكانی وەزیری دەەوەی ئەمریكا و بەریتانیا بۆ لای بەرێز بارزانی لەم دوایە نەمان بیست بارزانی داوای دەوڵەتی كوردی كردبێت نە بە بەیانی فەرمی هیچ لایەكیان نە لە كۆنگرە ڕۆژنامەیە نوسیەكانیان گوێ بیستی داوای وا نەبوین.

 ٤-لە دوو پەیوەندی تەلەفۆنی نیوان بەڕێز بارزانی و جۆبایدن جێگری سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە عێراق هەردولا ڕایان گەیاند كە باسیان لە پەلە كردن كردوە لە زوو پێكهێنانی حكومەتی عێراق بە بەشداری هەموو لایەنەكان.

 لەبەر ئەم خاڵانەی سەرەوە باوەڕ دەكەم پارتی ئاگای لە سیاسەتی سەرۆكەكەی نەبێت و بەشێك لە سیاسەتە جوانەكانی سەرۆك بۆ دروست كردنەوەی حكومەتی عێراق نادیدە بگیرێت و غەدرێكی گەورەی لێ بكرێت لە مێژووی پڕ دیبلۆماسیەتی سەرۆك بۆ لادانی مالكی لە حوكم و دروست كردنەوەی عێراقی نوێ و لە ئەگەری دروست نەبونی دەوڵەتی كوردیش كۆمەڵگا و تاكی كوردی توشی قەیرانی بێ متمانەی ببێت و جارێكی تر سەرۆك بەراستیش داوای دەوڵەت بكات باوەری پێ نەكرێت لەلایەن خەڵكەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085