نوێترین

recent

15/07/2014

دزه‌یی: پێش جه‌ژن مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێت

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: پێش هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زان مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان مووچه‌ی‌ مانگی‌ حوزه‌یران به‌سه‌ر سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش ده‌كه‌ین.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ داهاتی فرۆشتنی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ ده‌درێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085