
فەخری كەریم گەورە ڕاوێژكاری پێشوی جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق، لە میانی چاوپێكەوتنێكدا لە گەڵ كەناڵی ئێن ئاڕ تی باس لەوەدەكات" لەرۆژانی كۆتاییدا پێش نەخۆشكەوتنی تاڵەبانیدا، تاڵەبانی گەیشتبوە قەناعەتێكی زۆر تاڵ، بەوەی كەبارودۆخی عێراق لەڕێچكەی خواستراوی خۆی دەرچووە و لەسەر ئەو باوەڕە یەكلا ببوەوە كە ئەگەر چەند رۆژێكی تر بمایاتەوە، ئەوا تاڵەبانی بڕیارێكی مێژوویی دەدا".
فەخری كەریم، لەو بڕوایەدایە كە تاڵەبانی تا ئاستی گەیشتن بە پێكادان لەگەڵ مالكی سەرۆك وەزیران بڕیارێكی یەكلاكەرەوەی دەدا.
لەبارەی دەنگۆكانی كاندیدبونی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، فەخری كەریم ئاماژەی بۆ ئەوەدەكات كە بارزانی كاندیدی كردوە، بەڵام یەكێتی پێیان وتوە كە پۆستەكە پشكی ئەوانە و نایدەن بەو.