

كوردستانی سه‌ربه‌خۆ شتێ نییه به قسه دابمه‌زرێ، به‌ڵكو ته‌لارێكه پێویسته پایه‌كانی له‌سه‌ر زه‌مین بچه‌سپێن.
كوردستانی سه‌ربه‌خۆ ئه‌بێ دامه‌زراوه‌یه‌كی سیاسی بێ، كه پێویستی به سازانێكی نیشتمانیی نوسراوه له شێوه‌ی ده‌ستور و كۆمه‌ڵێك یاسادا، كه كۆده‌نگی نیشتمانی‌یان له‌سه‌ر بێت، به‌ئامانجی رێكخستنی پرۆسه‌ی سیاسی و رێكخستنی رێساكانی په‌یوه‌ندی و ململانێی نێوان هێزه سیاسییه‌كان، له سایه‌ی كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌ی نیشتمانیدا، وه‌ك ئیداره‌ی نیشتمانی، سوپای نیشتمانی، ئاسایشی نیشتمانی و دادگای نیشتمانی كه دامه‌زراوه‌ی هه‌موان بن پێكه‌وه، نه‌ك به ته‌نها دامه‌زراوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بن.
كوردستانی سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌بێ دامه‌زراوه‌یه‌كی سیاسی بێ، ئه‌بێ دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری بێ، پێویستی به پته‌وكردنی ژێرخانی ئابورییه، پێویستی به دابینكردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌نێوان كه‌رت و توێژ‌و ناوچه جیاوازه‌كاندا، به‌جۆرێك هه‌مو تاكێكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ست به لایه‌نی كه‌می دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و دادی ئابوری بكا، هه‌ست به بونی ده‌رفه‌تی گونجاو و یه‌كسان بكا بۆ خۆپێگه‌یاندن و سودمه‌ندبون له بودجه‌ی گشتی و سامانی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی وڵاته‌كه‌ی.
كوردستانی سه‌ربه‌خۆ ئه‌بێ دامه‌زراوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و رۆشنبیری بێ، كه پێویستی به زمانی فه‌رمی، میدیای نیشتمانی و زانكۆی نیشتمانییه، پێویستی به ئازادكردنی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه، به‌جۆرێك تاك له ئینتنمای خێڵه‌كی و ناوچه‌یی به‌رته‌سك ده‌ربازی بێت و ببێته خاوه‌ن ئینتمایه‌كی ئاسۆیی بۆ گه‌ل و نیشتمان.
كوردستانی سه‌ربه‌خۆ پێویستی به دابینكردنی ئه‌م پێشمه‌رجانه و گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك و خانه‌قین و شه‌نگار و ناوچه دابڕاوه‌كانی تره بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێم.
ئێمه له ئێساتدا پشتیوان به خوای گه‌وره، پشتئه‌ستور به ئیراده‌ی ئێوه، له‌سه‌ر زه‌مینی واقیع خه‌بات له‌پێناو هێنانه دی ئه‌و پێشمه‌رجانه‌دا ئه‌كه‌ین، له‌و پێناوه‌شدا هاوكارو هاوخه‌باتی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكی كوردستانی ئه‌بین.
له كۆتاییدا جارێكی تر جه‌ژنی نه‌ورۆز له هه‌مو لایه‌كتان پیرۆز بێت و هه‌ر بژین.
ئەپرسین ئایا هیچ یەکێک لەم پێش مەرجانە هاتونەتە دی؟ کە نەهاتونەتە دی بۆ کوێرانە دوای بەرزانی کەوتوە ؟ یاخود ئەو قسانەی هی سەردەمی ئۆپۆزسیۆن بونێتی کە دور بوو لە کێکی دەسەڵات؟!
وه‌رگیراوه (-)